لە کرماشان مێرمنداڵێک لە شاخ هەڵدێرا و گیانی لەدەست دا

23-03-2025
ژیلا ئەسعەد
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

سەرۆکی بەشی فریاکەوتنی نەخۆشخانەی سەرپێڵ زەهاو رایگەیاند، مێرمنداڵێک لە شاخ هەڵدێراوە و بەو هۆیەوە گیانی لەدەست داوە.
 
رووداوەکە رۆژی شەممە 22ـی ئاداری 2025 روویداوە. 
 
سەجاد کەرەمی، سەرۆکی بەشی فریاکەوتنی نەخۆشخانەی سەرپێڵ زەهاو لە کرماشان رایگەیاند، مێرمنداڵەکە تەمەنی 14 ساڵ بوو، خەڵکی گوندی سەرئاوڵە بووە و لەگەڵ دوو لە هاوڕێکانی، بۆ گەشت چوونەتە سەر شاخی مەیانکل و لەوێ هەڵدێراوە.
 
سەجاد کەرەمی گوتی، "دەستبەجێ تیمەکانی فریاکەوتن و پۆلیس گەیشتنە شوێنی رووداوەکە، بەڵام کە گەیشتین، مێرمنداڵەکە گیانی لەدەستدابوو."
 
سەجاد کەرەمی گوتیشی، "مێرمنداڵەکە بەبێ بەکارهێنانی هیچ کەرەستەیەکی سەلامەتی، بە سەر شاخەکە کەوتووە و لەوێ هەڵدێراوە".

 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە