لە کرماشان کەسانی نەناسراو تەقە لە ئاهەنگێکی مارەبڕین دەکەن و سێ کەس دەکوژن

7 کاژێر له‌مه‌وپێش
ژیلا ئەسعەد
A+ A-
رووداو دییجتاڵ

چەند کەسێک لە پارێزگای کرماشان تەقەیان لە بەشداربووانی ئاهەنگێکی مارەبڕین کرد و لە ئەنجامدا سێ کەس کوژران و چواری دیکەش بریندار بوون.
 
ئەمڕۆ شەممە، 11ـی کانوونی دووەمی 2025، هاونیشتمانییەک لە کرماشان بە رووداوی راگەیاند: "شەوی رابردوو لە ئاهەنگێکی مارەبڕین لە گوندی کەرەم بەگ لە پارێزگای کرماشان، کەسانی نەناسراو بە دەموچاوی داپۆشراو تەقەیان لە بەشداربووانی ئاهەنگێک کرد و لە ئەنجامدا دوو پیاو و ژنێك کوژران و چوار کەسی دیکەش بریندار بوون".
 
هاونیشتمانییەکە گوتی: "نەریتی خەڵکی گوندەکە وایە لە کاتی ئاهەنگگێڕاندا تەقەی خۆشی دەکەن. ئەو کەسانەش لەو کاتەدا دەرفەتیان بۆ رەخساوە و تەقەیان لەو کەسانە کردووە کە بەشداربوون لە ئاهەنگەکەدا".
 
هاونیشتمانییەکە ئاماژەی بەوەشکرد: "بریندارەکان بۆ نەخۆشخانەی تاڵقانی لە کرماشان گوێزراونەتەوە"؛ گوتیشی: "لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە دەستی پێکردووە".
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە