لافاو زیان بە زەوی کشتوکاڵیی کرماشان دەگەیێنێت

05-04-2025
ژیلا ئەسعەد
A+ A-
 
 
رووداو دیجیتاڵ 

بەڕێوەبەری گشتیی هۆبەی رووبەڕووبوونەوەی قەیرانی پارێزگای کرماشان دەڵێت: "لە ئەنجامی بارینی بەردەوامی باران لە بەشێک لە ناوچەکانی پارێزگاکە، لافاو دروستبوو و ئەوەش زیانی بە بەشێک لە کێڵگەکان لە ژمارەیەک گوندی پارێزگاکە گەیاند".
 
ئەمڕۆ شەممە، 5ی نیسانی 2025، عەلی رەزا حەیدەری، بەڕێوەبەری گشتیی هۆبەی رووبەڕووبوونەوەی قەیرانی پارێزگای کرماشان رایگەیاند: "لە ئەنجامی بارانبارینی زۆر لە پارێزگاکە، لافاو دروستبوو، ئەوەش لە چەند گوندێکی ناوچەی هەرسین زیانی بە کەرتی کشتوکاڵ و رێگاوبان گەیاند، بەتایبەتی لە سنووری گوندەکانی دێهنۆ، چێشمە کەبوود و کەلکەشوەند".
 
عەلی رەزا حەیدەری گوتیشی: "تاوەکو ئێستا قەبارەی زیانەکە نەزانراوە و بە بڕیاری پارێزگاری کرماشان، قایمقامی هەرسین راسپێردراوە بۆ ئەوەی بەدواداچوون بۆ زیانەکان بکات".
 
عەلی رەزا حەیدەری ئاماژەی بەوەشکرد:"بارانبارین و لافاوەکە هیچ زیانێکی گیانی لێنەکەوتووەتەوە".
 
لە 2ی نیسانەوە شەپۆلێکی بارانبارین پارێزگاکانی رۆژهەڵاتی کوردستانی گرتووەتەوە و لە بەشێک لە ناوچەکانی پارێزگاکانی ئیلام و کرماشان و لوڕستان لافاو دروستبووە. 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە