هونەرمەندێکی ئێران بە لێدانی 74 قامچی سزا درا

06-03-2025
ژیلا ئەسعەد
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

مەهدی یەراحی، هونەرمەندی بەنێوبانگی ئێران بەهۆی گۆرانییەکەوە ساڵی 2023 دەستگیرکرا و لەدوایین دادگەیی بە گوتەی پارێزەرەکەی بە لێدانی 74 قامچی سزا درا و دۆسییەکەی داخرا.
 
دوێنێ چوارشەممە 5ی ئاداری 2025، زەهرا مینویی، پارێزەری مەهدی یەراحی هونەرمەندی ئێرانی رایگەیاند، "وەک کۆتا سزا 74 قامچی لێدرا و دۆسیەکەی داخرا".
 
مەهدی یەراحی، لە ساڵی 2023 دەستگیرکرا و ساڵی رابردوو ئازادکرا دوای ئەوەی تۆمەتبارکرا بە "هاندانی ژنان بۆ لابردنی حیجاب" و بەهۆی گوتنی گۆرانییەک کە پشتگیری لە خۆپێشاندانەکان دەکرد.
 
زەهرا مینوی، پارێزەری یەراحی، لە پلاتفۆرمی ئێکس نووسیویەتی، "بەشی کۆتایی سزاکەی دادگەی شۆڕش 74 قامچی بە تەواوی و بەبێ کەموکورتی، لە لقی چوارەمی نووسینگەی جێبەجێکردنی حوکمەکانی داواکاری گشتی بۆ ئاسایشی ئەخلاق لە تاران جێبەجێکرا." هەروەها دەڵێت کە "دۆسیەکە داخرا."
 
یەراحی دوای سزاکەی لە پۆستێکدا نووسیویەتی: "ئەو کەسەی نایەوێت بایەخ بە ئازادی بدات، شایەنی ئازادی نییە."
 
ناوی ئەو گۆرانییەی یەراحی کە بەهۆیەوە دەستگیرکرا "روسەری تو در بیار"یە، واتە "سەرپۆشەکەت فڕێ بدە".
 
دەسەڵاتدارانی ئێران گۆرانییەکە بە نایاسایی دەزانن، چونکە تێیدا مەهدی یەراحی "پشتگیریی خۆی بۆ مافی ژنان دەردەبڕێت" و باسی لابردنی حیجاب دەکات. لە کۆماری ئیسلامیی ئێران باڵاپۆشی لە شوێنە گشتییەکان بەیاسایی کراوە.
 
لێدانی قامچی لەو هونەرمەندە کاردانەوەی زۆری بە دوای خۆیدا هێنا. ئاژانسی هەواڵی فارس دەڵێت، "لێدانی قامچی لە مەهدی یەراحی بە هۆی هەڵگرتنی مادە کحولییەکان بووە لە ماڵەکەی نەک گۆرانیگوتن".
 
ئەوە لەکاتێکدایە دوێنی محەممەدجەعفەر قائیم پەنا، جێگری سەرۆککۆماری ئێران لە  تۆڕی ئێکس نووسیوویەتی، "سەرۆککۆمار جەختی لەوە کردەوە ناتوانین یاسای باڵاپۆشی جێبەجێ بکەین، چونکە کێشە بۆ خەڵک دروست دەکات و من بەرامبەر بە خەڵکەکەم ناوەستمەوە".
 

 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

خەڵاتەکە درایە ناجی کانی سانانی، نوێنەر و ئەندامی ئەنجوومەنی سەوزی چیای مەریوان و دکتۆر مەحموود مبارەکشاهی، ئەندام و نوێنەری ناوەندی ڤەژین لە مەریوان

خەڵاتی نێ درایە دوو هاونیشتمانی خەڵکی مەریوان

ئەمڕۆ شەممە، 15ی ئاداری 2025، ئەندامێکی ئەنجوومەنی ئەدەبی مەریوان بە رووداوی راگەیاند: "ئێوارەی دوێنی، رێوڕەسمی ساڵانەی بەخشینی خەڵاتی نێ لە شارۆچکەی نێ سەر بە شاری مەریوان لە پارێزگای سنە بەڕێوەچوو".