لە دوو رووداوی هاتووچۆدا لە لوڕستان 6 کەس گیانیان لەدەستدا

دوێنێ کاژێر 09:33
ژیلا ئەسعەد
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ 
 
لە دوو رووداوی هاتووچۆدا لە پارێزگای لوڕستانی رۆژهەڵاتی کوردستان، 6 کەس گیانیان لەدەستدا و پێنج کەسی دیکە برینداربوون.
 
ئەمڕۆ یەکشەممە، 16ـی ئاداری 2025، عەلی محەممەدی، بەڕێوەبەری راگەیاندنی فریاکەوتنی خێرای پارێزگای لوڕستان رایگەیاند، ئێوارەی دوێنێ لە رێگەی پیران شار لە ئەنجامی پێکدادانی دوو ئۆتۆمبێلی تایبەت، دوو کەس گیانیان لەدەستدا و سێی دیکەش دیکە برینداربوون.
 
عەلی محەممەدی گوتی، یەکێک لەو کەسانەی گیانی لە دەستداوە ژنێکی دووگیان بووە.
 
بەڕێوەبەری راگەیاندنی فریاکەوتنی خێرای پارێزگاکە باسی لەوەش کرد، هەر شەوی رابردوو کاژێر 11:30 لە رێگەی  خوڕەمئاوا - پیران شار دوو ئۆتۆمبێلی تایبەت پێکیانداداوە و لە ئەنجامدا چوار کەس گیانیان لە دەستداوە و دوو کەسی دیکەش بریندار بوون.
 
بەگوێرەی دوایین راپۆرتی دادپزیشکیی ئێران، لە 21-03-2024ـەوە تاوەکو 21-10-2024، 11 هەزار و 873 کەس لە ئێران و رۆژهەڵاتی کوردستان بە رووداوی هاتووچۆ گیانیان لەدەستداوە و 238 هەزار و 384 کەسیش برینداربوون.
 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە