رووداو دیجیتاڵ
بەهۆی پێکدادانی دوو ئۆتۆمبێل لە رێگەی سنە- دێولان لە پارێزگای سنە دوو کەس گیانیان لەدەستدا و چوار کەسی دیکەش بریندار بوون.
رووداوەکە شەوی چوارشەممە 12-02-2025 لە رێگەی نێوان سنە - دێولان روویدا و بە گوتەی حەمید مەلکی، بەڕێوەبەری پۆلیسی رێگەوبانی سنە، بەهۆی پێکدادانی دوو ئۆتۆمبێلەوە بووە.
لە رووداوەکە ژن و پیاوێک گیانیان لە دەستداوە و دەگوترێت ژنەکە دوو گیان بووە، حەمید مەلکی گوتی: "پێویستە دادپزیشکی ئەوە پشتڕاست بکاتەوە."
بەپێی زانیارییەکانی پۆلیسی رێگەوبان، هۆکاری رووداوەکە تیژڕۆیی یەکێک لە ئۆتۆمبێلەکان بووە.
بە گوێرەی دوایین ئاماری ئێران، لە سێ ساڵدا 54 هەزار کەس لە ئێران و رۆژهەڵاتی کوردستان بە رووداوی هاتووچۆ گیانیان لەدەستداوە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ