ئێران

"لە ساڵی 2024 ـدا، 140 بۆ 150 کیلۆمەتر دیوار لە سنووری ئێران لەگەڵ ئەفغانستان و پاکستان دروستکراوە"
prev
next
رووداو دیجیتاڵ
سەرۆکی رێکخراوی دادوەریی هێزە چەکدارەکانی ئێران، رایگەیاند "دوو ساڵی دیکە، دەست بە دروستکردنی دیوار لە سنوورەکانی رۆژئاوا دەکەین."
رۆژی چوارشەممە (26ـی ئاداری 2025) ئەحمەدڕەزا پوورخاقان، سەرۆکی رێکخراوی دادوەریی هێزە چەکدارەکانی ئێران رایگەیاند، دروستکردنی دیوارەکە، بە بە بڕیاری عەلی خامنەیی، رێبەری کۆماری ئیسلامیی ئێرانە.
بە گوتەی ئەو بەرپرسەی هێزە چەکدارەکانی ئێران "ساڵی رابردوو، 140 بۆ 150 کیلۆمەتر دیوار لە سنووری ئێران لەگەڵ ئەفغانستان و پاکستان دروستکراوە و بڕیارە دوو ساڵی دیکە تەواو بێت. دواتر دەست بە دروستکردنی دیوار لەسەر سنووری عێراق و تورکیاش دەکرێت."
ئەحمەدڕەزا پوورخاقان گوتیشی "150 کیلۆمەتر دیوار لە سنووری رۆژهەڵاتی ئێران دروستکراوە و دوو ساڵی دیکە دەست بە دروستکردنی دیوار لە سنوورەکانی رۆژئاوا دەکەین".
ئێران گومانی لەوە هەیە؛ زۆر لەو گرووپانەی لە پارێزگای سیستان و بەلووچستان ئاڵۆزی بۆ ئەو وڵاتە دروست دەکەن، لە لایەن پاکستانەوە پاڵپشتی دەکرێن و نەیشاردووەتەوە؛ بۆ ئەوەی رێگری لە هەر جۆرە جووڵەیەکی چەکداری لە پارێزگاکە بکرێت، وا باشە سنوورەکانی لەگەڵ ئەو وڵاتە تووند بکات.
لە چەند ساڵی رابردوودا ناوچە سنوورییەكانی نێوان ئێران و پاكستان بەردەوام ئاڵۆز بوون و چەندین شەڕ و رووبەڕووبوونەوە لەنێوان گرووپەكانی بەلووچ و سوپای پاسداران روویداوە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ