عێراقچی: ئێران بۆ پاراستن و بەرگریکردن لە بەرژەوەندییەکانی سنووری نییە

26-10-2024
ژیلا ئەسعەد
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

وەزیری دەرەوەی ئێران رایگەیاند "ئێران بۆ پاراستن و بەرگریکردن لە بەرژەوەندی و یەکپارچەیی خاک و گەلەکەی، هیچ سنوورێک بۆ خۆی دانانێت." 
 
ئەمڕۆ (شەممە، 26ـی تشرینی یەکەم) عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران لە کاتی گفتوگۆ لەگەڵ میدیایەکی وڵاتەکەی رایگەیاند "ئێران بۆ پاراستن و بەرگریکردن لە بەرژەوەندی و یەکپارچەیی خاک و گەلەکەی، هیچ سنوورێک بۆ خۆی دانانێت و لە سەردانەکەنم بۆ وڵاتانی ناوچەکە توانای ئێران بۆ بەرگریکردن و لێدان لەوانەی بەنیازی لەشکرکێشین بۆ سەر ئێران، بۆ لایەنە بیانییەکان روون کراوەتەوە." 
 
عیراقچی گوتی "لە سەردانە ناوچەییەکاندا، هەڵوێستە یەکلاکەرەوەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێرانمان لەبارەی پرسەکانی ناوچەکە و بەرگریکردن لە خۆمان و بەرگری لە بەرەی مقاوەمە، بە روونی خستەڕوو کە کۆماری ئیسلامیی ئێران لە ئیرادە و رێبازی خۆیدا جیدییە؛ پشتگیری لە گەلی فەلەستین و لوبنان دەکات لە رووبەڕووبوونەوە لەگەڵ رژێمی زایۆنی و بە جیدی بەردەوام دەبێت." 
 
وەزیری دەرەوی ئێران لە گوتەکانیدا باسی لەوەش کرد "ئێمە سەلماندوومانە هیچ سنوورێکمان بۆ بەرگریکردن لە خۆمان نییە، ئەوەش لە شەڕی 8 ساڵە لەگەڵ رژێمی سەدام، هەروەها لە رووبەڕووبوونەوە لەگەڵ ئەمریکاش سەلمێندراوە. ئێمە بەرگری لە بست بە بستی زێدی خۆمان دەکەین."  
 
کاژێر 02:30 بەرەبەیانیی ئەمڕۆ (شەممە)، سوپای ئیسرائیل لە راگەیێندراوێکدا گوتی، هێرشێکی وردی کردووەتە سەر چەند پێگەیەکی سەربازی لەنێو ئێران.
 
چەند بەرپرسێکی ئیسرائیلیش بە میدیای ئەمریکییان راگەیاندووە، 20 ئامانج لەنێو ئێراندا پێکراون.
 
دوای کۆتاییهاتنی هێرشەکە، بارەگای بەرگریی ئاسمانیی ئێران راگەیێندراوێکی بڵاوکردەوە کە تێیدا هاتووە، "سەرەڕای هۆشداریی پێشووی بەرپرسانی کۆماری ئیسلامی بە رژێمی تاوانکار و نایاسایی زایۆنی بۆ دوورکەوتنەوە لە هەر کردەوەیەکی شەڕفرۆشانە، بەرەبەیانیی ئەمڕۆ هێرشی کردە سەر بەشێک لە ناوەندە سەربازییەکانی پارێزگاکانی تاران، خوزستان و ئیلام."
 
سوپای ئێران ئەمشەو رایگەیاند لە هێرشەکەی ئیسرائیلدا چوار ئەفسەریان کوژراون.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دیمەنێکی لووتکەچیای هەڵگورد لە 30-12-2022ـی. چیای هەڵگورد بەشێکە لە زنجیرە چیاکانی زاگرۆس، وێنە: مەهدی فەرەج - رووداو

زانکۆی کوردستان: چیاکانی زاگرۆس کاریگەریی گۆڕانی کەشوهەوایان لەسەرە

جێگری سەرۆکی زانکۆی کوردستان-هەولێر دەڵێت، تاوەکو ئێستا هیچ توێژینەوەیەکی رەسەن لەسەر چیاکانی زاگرۆس نەکراوە، گوتیشی، ''لە کۆپ29 داوامان لە چەند زانکۆی نێودەوڵەتی کردووە، سەردانی کوردستان بکەن، بۆ ئەوەی توێژینەوە لەسەر چیاکانی زاگرۆس بکەن.''