ژنێک لە مهاباد ئاگری لە جەستەی بەردا

07-01-2025
ژیلا ئەسعەد
گۆڕی ئەو ژنەی خۆی سووتاند
گۆڕی ئەو ژنەی خۆی سووتاند
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ 

ژنێک لە شاری مهابادی رۆژهەڵاتی کوردستان ئاگری لە جەستەی بەردا و بەو هۆیەوە گیانی لەدەستدا.
 
ئەمڕۆ سێشەممە، 7ـی کانوونی دووەمی 2025، هاونیشتمانییەک لە شاری مهاباد بە رووداوی راگەیاند، ژنێک لە گۆڕستانی شارەکە بەنزینی بە جەستەی خۆیدا کردووە و بەو هۆیەوە گیانی لەدەستداوە.
 
هاونیشتمانییەکە گوتی: "بەهۆی ئەوەی ژنەکە بە تەواوی جەستەی سووتاوە، ناناسرێتەوە؛ بۆیە ناسنامەکەی دیار نییە".
 
ئەو هاونیشتمانییە ئاماژەی بەوەشکرد: "جەستەی ژنەکە بە شێوەیەک سووتابوو، ببووە خەڵووز. ئەو بەشەی لە جەستەی کە مابوو لە لایەن تیمەکانی فریاگوزارییەوە بۆ دادپزیشکی مهاباد گوێزرایەوە".
 
هێزە ئەمنییەکان دەستیان بە لێکۆڵینەوە لەبارەی رووداوەکە کردووە.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

پۆڵا تاڵەبانی میوانی بووڵتەنی کاژێر 14 بوو کە زانا کایانی پێشکێشی دەکات

پۆڵا تاڵەبانی: لە کۆبوونەوەکانی داهاتووی یەکێتی و پارتیدا باس لە دابەشکردنی پۆستەکان دەکرێت

ئەندامێکی سەرکردایەتیی یەکێتی دەڵێت، بەمزووانە شاندی دانوستاندنکاری یەکێتی و پارتی بۆ پێکهێنانی حکومەت کۆدەبنەوە. گوتیشی، ''پێموایە دوای کۆبوونەوەی سەرۆکی یەکێتی و سەرۆکی حکومەت، پێکهێنانی حکومەت ماوەیەکی زۆر ناخایێنێت.''