تەنزنووسە بەناوبانگەکەی ئێران کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا

3 کاژێر له‌مه‌وپێش
ژیلا ئەسعەد
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ 

کەسوکاری ئیبراهیم نەبەوی، نووسەری بەنێوبانگی ئێرانی رایانگەیاند، ئەو نووسەرە کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.
 
رۆژی پێنجشەممە، لەیلا و زەهرا نەبەوی کچی نووسەری ئێرانی ئیبراهیم نەبەوی رایانگەیاند، باوکیان کە لە ویلایەتی مێریلەندی ئەمریکا ژیاوە، کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.
 
کچەکانی ئەو نووسەرە دەڵێن، "باوکمان لە 10 ساڵی رابروو تووشی خەمۆکی ببوو و بیری ماڵەوە و ئێرانی دەکرد، مەحاڵبوونی ژیان لە زێدی خۆیدا بارگرانییەکی قورسی خستە سەر شانی، ئەو هەرگیز نەیتوانیوە لەگەڵ دوورکەوتنەوەیەکی زۆرەملێی لە ئێران رابێت، بە هۆیەوە کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا".
 
ئەو نووسەرە لە ساڵانی 80ی سەدەی رابردوو لە رۆژنامەکانی ئێران کاری کردووە و تەنزنووسێکی بەناوبانگی ئێران بووە.
 
ئیبراهیم نەبەوی دوو جار بە تۆمەتی، "هەوڵدان دژی ئاسایشی نەتەوەیی" و "سووکایەتیی بە بەرپرسانی حکومەت و سیستەمی کۆماری ئیسلامی" زیندانی کراوە. ساڵی 2003 ئێرانی جێهێشت و رووی لە ئەمریکا کرد. لەوێش لەگەڵ کۆمەڵێک رۆژنامە، گۆڤار، ماڵپەڕ و رادیۆ کاری کردووە.
 
نەبەوی ساڵی 1958 لە شاری ئاستارا لە دایکبووە. وەکو نووسەر چەند بەرهەمێکی هەبووە، لەوانە "دشمنان جامعە سالم"، "بی ستون"، " در خشت خام"، "راپرت های یومیە و تذکرها"، "یەک فنجان چای گرم" و " اوازهای زیر زمین".
 
ئیبراهیم نەبەوی لە ساڵی 1998 تاوە 2000 سێ جار لەسەر یەک خەڵاتی باشترین تەنزنووسی لە ئێران بەدەستهێناوە.

 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

مەسعود پزیشکیان، سەرۆککۆماری ئێران

پزیشکیان: هەوڵی کوشتنی ترەمپمان نەداوە و نایدەین

سەرۆککۆماری ئێران رایگەیاند، هەموو ئەو تۆمەتانە رەتدەکەنەوە کە وڵاتەکەی بە پلاندانان بۆ کوشتنی سەرۆکی هەڵبژێردراوی ئەمریکا تۆمەتبار دەکەن. دەشڵێت، ئەو کارەیان نەکردووە و نایکەن، دەیانەوێت رێگەی دیالۆگ لەگەڵ ئیدارەی نوێی ئەمریکا بگرنەبەر