کوردستان
لە یەک هەفتەدا سێ کەس لە رۆژهەڵاتی کوردستان بەهۆی کەوتنەخوارەوە لەسەر دار گوێز گیانیان لە دەستداوە
رووداو دیجیتاڵ
لە ماوی دوو رۆژدا، دوو کەس لە هەورامانی رۆژهەڵاتی کوردستان لەکاتی تەکاندنی گوێز لەسەر دار گوێز بەردەبنەوە و گیان لە دەستدەدەن.
یەکێک لەو کەسانە بەناوی محەمەدئەمین میرزایی دانیشتوی گوندی کێمنەی هەورامانە، دوێنی بەهۆی کەوتنە خوارەوە لەسەر دار گوێز بە سەختی بریندار بوو، دوای مانەوەی چەند کاژێرێک لە نەخۆشخانە گیانی لە دەستدا.
هەروەها سەر لە بەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە، هاونیشتمانیێکی دیکە لە هەواری دەرەویان بە ناوی رەزا سەجادی، دانیشتووی گوندی کەلجی و مامۆستای زمانی ئینگلیزی بووە، بە هۆی کەوتنەخوارەوە لەسەر دار گوێز دەستبەجێ گیانی لە دەستدا.
لە ماوەی ئەم هەفتەیەدا لە رۆژهەڵاتی کوردستان سێ کەس بەهۆی کەوتنەخوارەوە لەسەر دار گوێز گیانیان لە دەستداوە.
ساڵانە لەکاتی تەکاندنی بەرهەمی گوێز لەو ناوچانەی رۆژهەڵاتی کوردستان، بەهۆی بەرزی ناوچەکە چەندین کەس تووشی بەربوونەوە دەبن.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ