رووداو دیجیتاڵ
لە ئەنجامی پێکدادانی دوو ئۆتۆمبێل لەسەر رێگەی روانسەر – کرماشان، سێ کەس گیانیان لەدەستدا.
رووداوەکە رۆژی دووشەممە، 7ی نیسانی 2025، روویدا. مەسعود قەلعە سفیدی، بەڕێوەبەری گشتیی فریاکەوتنی خێرای کرماشان رایگەیاند،"تیمە فریاگوزارییەکان گەیشتنە شوێنی رووداوەکە. سەرەڕای هەوڵی تیمەکان بۆ رزگارکردنی سەرنشینەکان هەر سێ سەرنشینەکەی ئۆتۆمبێلەکان گیانیان لە دەستدا".
پۆلیسی رێگەوبانی کرماشان رایگەیاند، "هۆکاری رووداوەکە بێ ئاگایی شوفێر و تیژڕۆیی بووە."
لە 21-03-2024 تاوەکو 21-03-2025، واتە لە ماوەی ساڵێکدا 20 هەزار و 45 کەس لە رۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران بە رووداوی هاتووچۆ گیانیان لەدەستداوە.
بە گوتەی محەممەد ئیسماعیل قیداری، سەرۆکی زانکۆی پزیشکیی بەهەشتی لە تاران، رووداوەکانی هاتووچۆ لە ئێران دوای نەخۆشییەکانی دڵ و شێرپەنجە، سێیەمین هۆکاری گیانلەدەستدانن لە ئێران.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ