رووداو دیجیتاڵ
دووەمین فێستیڤاڵی شانۆی سەرشەقام لە شاری پیرانشاری پارێزگای ورمێ لە رۆژهەڵاتی کوردستان بە نمایشی 6 شانۆی هونەرمەندانی پارێزگاکە دەستی پێکرد.
فیستیڤاڵەکە رۆژی سێشەممە 24-9-2024 دەستی پێکرد و لە یەکەم رۆژدا 6 شانۆ لە شەقامی شوورا، پارکی خەیام و پارکی منداڵانی ئەو شارە نمایشکران.
دووەمین فێستیڤاڵی شانۆی سەر شەقامی پیرانشار بۆ سێ رۆژ بەردەوام دەبێت و چەندین بەرهەمی تێدا نمایش دەکرێن.
فێستیڤاڵەکە دوو ساڵە لە شاری پیرانشاری رۆژهەڵاتی کوردستان بەڕێوەدەچێت و ساڵی رابردوو ژن رۆڵێکی سەرەکی تێدا هەبوو و زارا فارووقی شانۆکاری پیرانشاری خەڵاتی یەکەمی بە دەستهێنا.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ