فەرماندەیەکی پاسداران لەسەر سنوورەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان هەڕەشە دەکات

27-03-2025
ژیلا ئەسعەد
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ 

فەرماندەی هێزی زەوینیی سوپای پاسدارانی ئێران رایگەیاند، هەر دەستدرێژییەک بکرێتە سەر سنوورەکانیان، وەڵامێکی یەکلاکەرەوەیان بۆی دەبێت.
 
دوێنێ چوارشەممە، 26ـی ئاداری 2025، محەممەد پاکپوور، فەرماندەی هێزی زەوینیی سوپای پاسدارانی ئێران سەردانی سنوورەکانی رۆژهەڵاتی کوردستانی کرد و رایگەیاند: "هەموو سنوورەکانی وڵات بە تایبەت باکوور و رۆژئاوای وڵات لەژێر چاودێرییەکی چڕدان و هەر هەنگاوێک بە مەبەستی نائارامکردنی ئێران و ناوچەکانی دەوروبەری وڵات هەبێت، رووبەڕووی وەڵامێکی یەکلاکەرەوەی هێزە چەکدارەکان دەبێتەوە".
 
محەممەد پاکپوور گوتی: "ئەو هێزە چەکدارانەی لە سنوورەکانی وڵات جێگیرکراون، وریا و بە توانان و ئامادەیی تەواویان هەیە و رێگە نادەن بچووکترین زیان بە ئاو و خاکی وڵات بگات."
 
ئەو سەردانەی محەممەد پاکپوور لە کاتێکدایە، دوێنی چوارشەممە سەرۆکی رێکخراوی دادوەریی هێزە چەکدارەکانی ئێران رایگەیاند: "بە بڕیاری عەلی خامنەیی، دیوار لەسەر سنوورەکانی ئەو وڵاتە دروست دەکرێت".
 
دوای گەڕانەوەی ترەمپ بۆ کۆشکی سپی، ئێران چەند جارێک مانۆڕی سەربازی کردووە، بەرپرسانی وڵاتەکە بەردەوام باس لەوە دەکەن لە ئامادەیی تەواودان بۆ هەر شتێک کە رووبدات.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دیمەنێکی شاری مهاباد.

18 هەزار گەشتیار سەردانی شوێنە گەشتیارەییەکانی مهابادیان کردووە

سەرۆکی بەڕێوەبەرایەتی پاراستنی ژینگەی مهاباد لە پارێزگای ورمێی رۆژهەڵاتی کوردستان دەڵێت: "18 هەزار گەشتیار سەردانی شوێنە گەشتیارییەکانی شارەکەیان کردووە".