رووداو دیجیتاڵ
بارانی بەخوڕ زۆربەی پارێزگاکانی رۆژهەڵاتی کوردستانی گرتەوە و لە بەشێک لەو ناوچانە لافاو دروست بوو و زیانی بە ئاژەڵ و خێوەتی رەوەندەکانی قەندیل گەیاندووە.
شەپۆلێکی بارانبارین پارێزگاکانی رۆژهەڵاتی کوردستانی گرتووەتەوە، لە بەشێک لە پارێزگای ورمێ بارانبارین لافاوی لە شاری پیرانشار و دەوروبەری دروست کردووە.
بەهۆی بارانبارین ئاو لەنێو شەقام و گەڕەکەکان کۆبووەتەوە و ئاستەنگی بۆ هاتووچۆ دروستکردووە، هەروەها لە ناوچە شاخاوییەکان زیانی زۆری بە رەوەندەکان گەیاندووە.
بەشێک لە ئاژەڵەکانیان مردار بوونەتەوە و بەشێکی دیکەیان لافاو بردوونی، هەروەها خێوەتی رەوەندەکان بە تەواوی ژێر گڵ و دار و بەرد کەوتوون.
کەشناسیی ئێران رۆژی سێشمەممە 02-10-2024 رایگەیاند، لە پارێزگاکانی ورمێ، تەورێز، ئەردەبیل، سنە، رۆژئاوای کرماشان، زەنجان، گیلان، باکووری خوزستان، نیوەی باشووری لوڕستان، بەرزاییەکانی هورمزگان و باشووری کرمان لە رۆژانی پێنجشەممە تاوەکو شەممەی هەفتەی داهاتوو، ئەگەری باران لەگەڵ رەشەبا و با لە ناوچەکانی رۆژهەڵات و باکووری رۆژهەڵاتی ئێران هەیە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ