گومرگی سەردەشت: رۆژانە 800 کەس بە دەروازەی کێلێدا هاتووچۆ دەکەن

07-10-2024
ژیلا ئەسعەد
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ
 
بەڕێوەبەری گومرگی سەردەشت لە رۆژهەڵاتی کوردستان رایگەیاند، لە ماوەی شەش مانگدا 254 هەزار تۆن کاڵا لە سنووری کێلێ هەناردە کراوە کە بەراورد بە هەمان ماوەی ساڵی رابردوو لە 7٪ زیادی کردووە.
 
 ئەمڕۆ دووشەممە 7ی تشرینی یەکەمی 2024، ئەمین غوڵامنەژاد، بەڕێوەبەری گومرگی سەردەشت رایگەیاند،  لە ماوەی شەش مانگی رابردوو 55 هەزار تۆن کاڵا، کەرەستە و خۆراک و ئامێر لەو دەروازەیە هەناردە کراون، کە بەهاکەیان 99 ملیۆن دۆلار بووە.
 
بە گوتەی ئەمین غوڵامنەژاد، زۆربەی ئەو کاڵایانەی لەو سنوورە هەناردە دەکرێن، سەوزە و میوە، بەرهەمی دەستی، پلاستیک و بەرهەمە کانزاییەکان بوون.
 
 بەڕێوەبەری گومرگی سەردەشت سەبارەت بە ئاماری هاوردەکردنیش، گوتی، لەو ماوەیەدا بە بەهای یەک ملیۆن و 450 هەزار دۆلار کەرەستە و کەلوپەلی ناو ماڵ هاوردە کراون.
 
هاتووچۆی گەشتیاران لەو دەروازەیە لە هەفتەیەکدا شەش رۆژە و لە 6ـی بەیانی تاوەکو دوای نیوەڕۆیە. ئەمین غوڵامنەژاد گوتی، لە ماوەی ئەم 6 مانگەدا هاتووچۆی گەشتیار لەم سنوورە بە بەراورد بە پار دوو هێندە زیادی کردووە و رۆژانە بە تێکڕا 800 کەس لەو سنوورە هاتووچۆ دەکەن.
 
دەروازەی سنووریی کێلێ دەکەوێتە سەر سنووری رۆژهەڵات و باشووری کوردستان، 18 کیلۆمەتر لە ناوەندی شاری سەردەشت و تەنیا 17 کیلۆمەتر لە ناوەندی شاری قەلادزێ لە دیوی باشووری کوردستانەوە دوورە.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دیمەنێکی لووتکەچیای هەڵگورد لە 30-12-2022ـی. چیای هەڵگورد بەشێکە لە زنجیرە چیاکانی زاگرۆس، وێنە: مەهدی فەرەج - رووداو

زانکۆی کوردستان: چیاکانی زاگرۆس کاریگەریی گۆڕانی کەشوهەوایان لەسەرە

جێگری سەرۆکی زانکۆی کوردستان-هەولێر دەڵێت، تاوەکو ئێستا هیچ توێژینەوەیەکی رەسەن لەسەر چیاکانی زاگرۆس نەکراوە، گوتیشی، ''لە کۆپ29 داوامان لە چەند زانکۆی نێودەوڵەتی کردووە، سەردانی کوردستان بکەن، بۆ ئەوەی توێژینەوە لەسەر چیاکانی زاگرۆس بکەن.''