لە سەردەشت سەربازێک بە هەورەبرووسکە گیانی لەدەستدا

02-10-2024
ژیلا ئەسعەد
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

بەڕێوەبەری تەندروستیی شاری سەردەشتی رۆژهەڵاتی کوردستان رایگەیاند، بەهۆی هەورەبرووسکەوە کەسێک گیانی لەدەستدا.
 
ئەمڕۆ (چوارشەمە، 2ـی تشرینی یەکەمی 2024) سیامەند محەممەدی، بەڕێوەبەری تەندروستیی سەردەشت رایگەیاند، لە بەرزاییەکانی گوندی بێوران، بەهۆی هەورەبرووسکە کەسێك گیانی لەدەستدا و کەسێکی دیکەش بریندار بوو.
 
محەممەدی گوتی، ئەو دوو کەسە سەرباز بوون، لە کاتی بارانبارین لە بەرزاییەکانی گوندی بێورانی سەردەشت بوون، کە هەورە برووسکە لێیداون، گەنجێکیان کە تەمەنی 19 ساڵە بە ناوی هادی جەوادی هەر لەوێ گیانی لە دەستداوە، گەنجەکەی دیکەش برینەکەی سەختە و رەوانەی نەخۆشخانە کراوە.
 
لە دوێنێوە بارانبارین و هەورەبرووسکە و رەشەبا ئەو ناوچەیەی گرتووەتەوە.
 
کەشناسیی پارێزگای ورمێ دەڵێت، بارانبارین لەم ناوچەیە تاوەکو کۆتایی ئەم هەفتەیە بەردەوام دەبێت.

 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دۆناڵد ترەمپ و کامالا هاریس، بەربژێرانی کۆماری و دیموکراتەکان بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی ئەمریکا. وێنە: Saul Loeb/AFP

شارەزایانی پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکان: ئێران هیوادارە کامالا هاریس ببێتە سەرۆکی ئەمریکا

ترەمپ و هاریس بە جیدییەوە لە پرسی غەززە و ئاشتی لە رۆژهەڵاتی نێوەڕاست دەڕوانن، تائێستاش چەندینجار لەگەڵ کۆمەڵگەی موسڵمانان و عەرەبی لە میشگن لەسەری کۆبوونەتەوە، دەشیانەوێت بگەنە ئاشتی لە ناوچەکە، بەڵام بۆچوونیان لەسەر رێگەی گەیشتنیان بە ئاشتی جیاوازە. هاریس لەگەڵ ئاگربەست و ترەمپیش لەگەڵ بردنەوەیەکی خێراتری ئیسرائیلە لە شەڕەکە