رووداو دیجیتاڵ
پارێزگاری ورمێ دەڵێت، رووداوی هاتووچۆ لە پارێزگاکەیان لە رۆژهەڵاتی کوردستان "19% کەمی کردووە."
رەزا رەحمانی، پارێزگاری ورمێ رایگەیاند، "مردن بە رووداوی هاتووچۆ لە پارێزگاکە 13% کەمی کردووە؛ رووداوی هاتووچۆش لەم پارێزگایە 19% کەمی کردووە."
رەحمانی ئاماژەی بەوەش کرد، "بەهۆی پشووەکانی نەورۆزەوە هاتووچۆ لە رێگاکانی ئەم پارێزگایە 25% زیادی کردووە." گوتیشی، "هەوڵی کەمکردنەوەی رووداوەکان دەدەین."
ئەم گوتەیە لە کاتێكدایە، دوو رۆژ لەمەوبەر پۆلیسی هاتووچۆی ئێران رایگەیاند، لە 7 رۆژدا 277 کەس لە ئێران و رۆژهەڵاتی کوردستان بە رووداوی هاتووچۆ گیانیان لەدەستداوە.
لە 21-03-2024 بۆ 21-03-2025یش 20 هەزار و 45 کەس لە رۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران بە رووداوی هاتووچۆ گیانیان لەدەستدابوو، ئەوەش بە گوێرەی ئاماری فەرمی.
بە گوتەی سەرۆکی زانکۆی پزیشکیی بەهەشتی لە تاران، رووداوەکانی هاتووچۆ لە ئێران دوای نەخۆشییەکانی دڵ و شێرپەنجە، سێیەمین هۆکاری گیانلەدەستدانن.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ