بوومەلەرزەیەک لە گەرمساری ئێران روویدا

03-11-2024
ژیلا ئەسعەد
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ
 
بوومەلەرزەیەک بەگوڕی 4.8 پلەی رێختەر پارێزگای سمنانی لە باکووری ئێران هەژاند.
 
بەپێی راپۆرتی ناوەندی تۆمارکردنی بوومەلەرزەی ئێران، بوومەلەرزەکە ئەمڕۆ کاژێر 5:16 خولەکی سەرلەبەیانی روویداوە، ناوەندی بوومەلەرزە لەنێوان شاری گەرمسار  و ئارادان بووە و لە قوڵایی 11 کیلۆمەتری زەویدا تۆمارکراوە.
 
رەزا خانی، قایمقامی گەرمسار رایگەیاند، بوومەلەرزەکە دەنگێکی گەورەی لەگەڵدا بوو و کارەبا و ئینتەرنێتی لە شارەکە پچڕاندووە.
 
بەپێی زانیارییەکان، دام و دەزگە حکومیەکان لە پارێزگای سمنان، بە تایبەت تیمەکانی مانگی سوور و فریاکەوتن کەوتوونەتە دۆخی ئامادەییەوە.
 
تاوەکو ئێستا دیار نییە بوومەلەرزەکە زیانی گیانی هەبووبێت.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە