رووداو دیجیتاڵ
بە بڕیاری پارێزگاری کرماشانی رۆژهەڵاتی کوردستان، قایمقامی نوێی شارەکانی پاوە، داڵاهۆ و سەلاسی باوەجانی دەستنیشان کران.
ئەمڕۆ یەکشەممە 16ـی شوباتی 2025 بە بڕیاری مەنوچەهر حەبیبی، پارێزگاری کرماشان، فەرزاد ئەڵماسی لە شوێنی عەلی رەزا حەیدەری قایمقامی پێشووی پاوە و عەلی رەزا رەزایی، لە شوێنی فەرامەرز باوەندپوری، قایمقامی پێشووی سەلاسی باوجانی دەستبەکار بوو.
هەروەها مەهدی پەرویزی، لە شوێنی مەسعود محنەتی، قایمقامی پێشووی داڵاهۆ دەستبەکار بوو.
بەپێی ناوەندی ئاماری ئێران، ژمارەی دانیشتووانی شاری پاوە زیاتر لە 60 هەزار و 431 کەسە، ژمارەی دانیشتووانی سەلاسی باوەجانی 35 هەزار و 219 کەس و ژمارەی دانیشتووانی داڵاهۆ 35 هەزار کەسە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ