چالاکڤانانی مەریوان هەوڵی هەڵوەشاندنەوەی سزای لەسێدارەدانی سەر هاونیشتمانییەک دەدەن

17-11-2024
ژیلا ئەسعەد
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

چالاکڤانانی شاری مەریوان هەوڵی رزگارکردنی هاونیشتمانییەک بە ناوی تاڵیب دەدەن کە بە تاوانی کوشتنی هاوڕێیەکی خۆی بە ناوی سەباح سزای لەسێدارەدانی بەسەردا سەپێندراوە.
 
ئەمڕۆ یەکشەممە، 17ـی تشرینی یەکەم، چالاکڤانێکی مەدەنی لە مەریوانەوە بە رووداوی راگەیاند، دوو رۆژە کۆمەڵێک مامۆستای ئایینی، چالاکڤانی مەدەنی و هاونیشتمانیی دیکەی مەریوان دەچنە بەردەم ماڵی باوکی سەباح و داوای لێخۆشبوون بۆ تاڵیب دەکەن.
 
ئەو چالاکڤانە بە رووداوی راگەیاند، ئەندامانی بنەماڵەی سەباح جگە لە کچە 13 ساڵانەکەی ئەو هاونیشتمانییە، رازی بوون لە تاڵیب خۆشبن.
 
ساڵی 2013 سەباح و تاڵیب بووە دەمەقاڵەیان و سەباح کوژرا. دواتر تاڵیب دەستگیرکرا و سزای لەسێدارەدانی بەسەردا سەپێندرا و بڕیارە سبەی سزاکەی جێبەجێ بکرێت.
 
لەم ساڵانەی دواییدا چەندین کەس لە رۆژهەڵاتی کوردستان کە سزای لەسێدارەیان هەبووە، لەو سزایە رزگارکراون، ئەوەش بە هەوڵی مامۆستایانی ئایینی و چالاکڤانانی مەدەنی رۆژهەڵاتی کوردستان.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

پۆڵا تاڵەبانی میوانی بووڵتەنی کاژێر 14 بوو کە زانا کایانی پێشکێشی دەکات

پۆڵا تاڵەبانی: لە کۆبوونەوەکانی داهاتووی یەکێتی و پارتیدا باس لە دابەشکردنی پۆستەکان دەکرێت

ئەندامێکی سەرکردایەتیی یەکێتی دەڵێت، بەمزووانە شاندی دانوستاندنکاری یەکێتی و پارتی بۆ پێکهێنانی حکومەت کۆدەبنەوە. گوتیشی، ''پێموایە دوای کۆبوونەوەی سەرۆکی یەکێتی و سەرۆکی حکومەت، پێکهێنانی حکومەت ماوەیەکی زۆر ناخایێنێت.''