رووداو دیجیتاڵ
فەتاح ئەمیری، نووسەری ناوداری کورد لە تەمەنی 78 ساڵیدا لە شاری بۆکانی رۆژهەڵاتی کوردستان کۆچی دواییکرد.
رۆماننووس فەتاح ئەمیری، ئێوارەی دوێنێ (شەممە، 21-12-2024) کۆچی دواییکرد و بڕیارە ئەمڕۆ لە گۆڕستانی گەورەی بۆکان بە خاک بسپێردرێت.
ئەو نووسەرە لە ساڵی 1946 لە گوندی مەنیچەری ناوچەی محاڵی ئاختاچی بۆکان لەدایکبووە.
رۆمانەکانی؛ هاوارەبەرە، میرزا، زیندەخەو، گێژەڵووکە و خەم و خەیاڵ لە نووسراو و بڵاوکراوەی ئەو نووسەرەن.
بڕیارە پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ تەرمی نووسەر فەتاح ئەمیری لە گۆڕستانی بۆکان بە ئامادەبوونی خانەوادە، هاوڕێکانی و ئەدیب و نووسەرانی شارەکە بە خاک بسپێردرێت.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ