رووداو دیجیتاڵ
لە رووداوێکی هاتووچۆدا لە سنووری مهاباد لە پارێزگای ورمێی رۆژهەڵاتی کوردستان، دوو کەس گیانیان لەدەستدا.
رووداوەکە کاژێر 02:00ـی بەرەبەیانیی ئەمڕۆ (یەکشەممە، 29-12-2024) روویداوە. ئۆتۆمبێلێکی تایبەت لە رێگەی میاندواو - مهاباد خۆی بە دیوارێکی تەنیشت رێگەکەدا کێشاوە و بەو هۆیەوە ئاگری گرتووە، لە ئەنجامدا دوو کەس گیانیان لەدەستدا.
سامان محەممەدی، بەرپرسی بەشی ئاگرکوژێنەوەی میاندواو رایگەیاند، دەستبەجێ تیمەکانیان گەیشتنە شوێنی رووداوەکە "بەڵام سەرەڕای هەوڵی تیمەکان، سەرنشینەکان گیانیان لە دەستدا."
سامان محەممەدی هەروەها دەڵێ "تەرمی ئەو دوو کەسەی گیانیان لەدەستداوە، کە هەردووکیان خەڵکی شاری سەقزن لە پارێزگەی سنە، بۆ دادپزیشکی میاندواو گوێزراوەتەوە."
هۆکاری رووداوەکە خێرایی زۆر بووە.
بەگوێرەی راپۆرتی دادپزیشکیی ئێران، لە 21-03-2024ـەوە تاوەکو 21-07-2024، 6 هەزار و 262 کەس بە رووداوی هاتووچۆدا گیانیان لەدەستداوە و 127 هەزار و 350 کەسیش بریندار بوون.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ