رووداو دیجیتاڵ
بەهۆی بەفربارین و دابەزینی پلەی گەرما، لە 11 شاری پارێزگای کرماشان ئەمڕۆ قوتابیان ناچنە قوتابخانە و بە ئۆنلاین وانەکانیان دەخوێنن.
لە کۆبوونەوەی بەپەلەی رۆژی هەینی، 20/12/2024ی یەکەی بەرەنگاربوونەوەی قەیرانی پارێزگای کرماشان بە سەرپەرشتی پارێزگار، بڕیاردرا ئەمڕۆ شەممە قوتابیان لەو پارێزگایە، جگە لە شارەکانی قەسری شیرین، سەرپێڵی زەهاو و گیەڵان، نەچنە قوتابخانە و ئۆنلاین وانەکانیان بخوێنن.
پارێزگای کرماشان رایگەیاند: "بەهۆی دابەزینی پلەی گەرما و بە مەبەستی کەمتر بەکارهێنانی گاز و کارەبا لە قوتابخانەکانی شارەکانی کرماشان، وانەکان بە شێوەی ئونلاین دەخوێندرێن، جگە لە سێ شاری رۆژئاوای ئەم پارێزگایە".
لە پاریزگاکانی سنە و ورمێش لە شەوی هەینییەوە بەفربارین دەستی پێکردووە و لە زۆربەی رێگەکانی ئەو دوو پارێزگایە ئاستەنگی هاتووچۆ دروستبووە. لە پارێزگای سنە بۆ 6 رۆژ خوێندن بە شێوەی ئۆنلاین دەبێت.
بەپێی کەشناسی ئێران، ئەم شەپۆلی بەفر و بارانە ئێوارەی ئەمڕۆش پارێزگاکانی ئیلام و لوڕستان لە رۆژهەڵاتی کوردستان دەگرێتەوە.
کەشناسی ئێران دەڵێت، ئەم شەپۆلی بەفربارینە 26 پارێزگای ئێران دەگرێتەوە و تاوەکو رۆژی سێشەممە بەردەوام دەبێت.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ