رووداو دیجیتاڵ
لە رووداوێکی هاتووچۆدا لە رێگەی مهاباد - ورمێ لە رۆژهەڵاتی کوردستان، دایک و کچێک گیانیان لە دەستدا.
رووداوە هاتووچۆکە ئەمڕۆ دووشەممە، 18-11-2024، روویداوە. دایک و کچەکە لەنێو ئۆتۆمبێلێکی جۆری تیبا بوون، ئۆتۆمبێلەکەیان وەرگەڕا و گیانیان لەدەستدا، کەسێکی دیکەش بریندار بوو.
محەممەد ئیبراهیم نەژاد، هاونیشتمانییەک لە شاری مهاباد بە رووداوی راگەیاند، ئۆتۆمبێلێکە سێ سەرنشینی تێدا بووە؛ دوو لە سەرنشینەکان دایک و کچ بوون بە ناوەکانی زوبیدە غوسی و کەوسەر کەریمی گیانیان لە دەستداوە و کەسێکی دیکەش بریندار بووە.
ئیبراهیم نەژاد ئاماژەی بەوەشکرد، ئەو کەسانەی گیانیان لە دەستداوە دانیشتووی مهاباد بوون.
ساڵانە لە ئێران و رۆژهەڵاتی کوردستان ژمارەیەکی زۆر کەس بە رووداوی هاتووچۆ گیان لەدەست دەدەن.
بەگوێرەی راپۆرتی دادپزیشکیی ئێران، لە 21-03-2024ـەوە تاوەکو 21-07-2024، شەش هەزار و 262 کەس لە ئێران و رۆژهەڵاتی کوردستان بە رووداوی هاتووچۆدا گیانیان لەدەستداوە و 127 هەزار و 350 کەسیش بریندار بوون.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ