رووداو دیجیتاڵ
بەڕێوەبەری تۆماری گشتیی پارێزگای کرماشان ئاماری لەدایکبوون و مردنی 8 مانگی پارێزگاکەی بڵاوکردەوە.
مەنسوور عەزیزی، بەڕێوەبەری تۆماری گشتیی پارێزگای کرماشان رۆژی چوارشەممە، 27-11-2024 رایگەیاند، "لە 8 مانگدا 14 هەزار و 685 منداڵ لە پارێزگای کرماشان لەدایکبوون کە حەوت هەزار و 723 منداڵیان کوڕ و شەش هەزار و 962 منداڵیان کچ بوون".
مەنسوور عەزیزی گوتی، هەر لەو ماوەیەدا 9 هەزار و 163 هاوژینی و سێ هەزار و 396 جیابوونەوە لە پارێزگاکە تۆمارکراون.
بەڕێوەبەری تۆماری گشتیی پارێزگای کرماشان ئاماژەی بەوەشکرد، لەو ماوەیەدا 8 هەزار و 351 مردن لەو پارێزگایە تۆمارکراون کە چوار هەزار و 865 کەسیان پیاو و 3 هەزار و 486 کەسیشیان ژن بوون.
مەنسوور عەزیزی گوتیشی، بە پێی ئەو ئامارانەی لە هەشت مانگدا تۆمارکراون، لە هەر کاژێرێکدا 2.4 منداڵ و لە هەر رۆژێک 59 منداڵ لەدایکبوون؛ لە هەر کاژێرێکدا 1.4 کەس و لە هەر رۆژێکدا 34 مردن تۆمارکراون.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ