لە سنە رۆژانی پێنجشەممە دەکرێتە پشوو

16 کاژێر له‌مه‌وپێش
ژیلا ئەسعەد
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

پارێزگاری سنەی رۆژهەڵاتی کوردستان رایگەیاند، لە هەفتەی داهاتووەوە رۆژانی پێنجشەممە لە سەرجەم دامودەزگاکانی حکومەت دەبێتە پشوو.
 
رۆژی چوارشەممە، 8ـی کانوونی دووەمی 2025، ئارەش لهۆنی، پارێزگاری سنە رایگەیاند، "ئەگەر رۆژانی پێنجشەممە بەردەوام بکرێتە پشوو، ئەوە یارمەتیدەر دەبێت لە بەڕێوەبردنی باشتری بەکارهێنانی وزە".
 
ئارەش لهۆنی گوتی: "بە لەبەرچاوگرتنی ئەوەی ئێمە لە وەرزی سەرمای ساڵداین و لە مانگی کانوونی دووەمەوە تاوەکو کۆتایی مانگی نیسان بەفر و باران و سەرما و سۆڵە لە پارێزگای سنە دەبینین."
 
پارێزگاری سنە ئاماژەی بەوەشکرد، لە رۆژانی شەممە تاوەکو چوارشەممە دەوام لە کاژێر 8 بۆ 14 دەبێت.
 
 
پێشتریش پارێزگاری سنە، رایگەیاندبوو، ئەو ژنە فەرمانبەرانەی منداڵی خوار 7 ساڵیان هەیە، یاخود منداڵی نیڤشکانیان هەیە، دەتوانن رۆژانی پێنجشەممە دەوام نەکەن.
 
لە ئێران و رۆژهەڵاتی کوردستان تەنیا رۆژانی هەینی پشووی دامودەزگاکانە.
 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە