رووداو دیجیتاڵ
بەڕێوەبەری پۆلیسی هاتووچۆی ئێران دەڵێت، لە 21 رۆژی رابردوودا 880 کەس بە رووداوەکانی هاتووچۆ لە شارەکانی ئێران گیانیان لەدەستداوە و 20 هەزار و 109 کەسیش بریندار بوون.
رۆژی شەممە 5ـی نیسانی 2025، تەیموور حوسێنی، بەڕێوەبەری پۆلیسی هاتووچۆی ئێران رایگەیاند، هۆکاری زۆربوونی رووداوی هاتووچۆ بریتییە لە زۆربوونی گەشت لە جەژنی نەورۆز، خێرایی زیاد و گرنگینەدان بە یاساکانی هاتووچۆ.
ساڵانە لە ئێران لەگەڵ دەستپێکردنی پشووەکانی نەورۆزدا رووداوەکانی هاتووچۆ زیاد دەکەن.
لە 21-03-2024 تاوەکو 21-03-2025، لە رووداوەکانی هاتووچۆدا 20 هەزار و 45 کەس لە رۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران گیانیان لەدەستدابوو.
بە گوتەی سەرۆکی زانکۆی پزیشکی بەهەشتی لە تاران، رووداوەکانی هاتووچۆ لە ئێران دوای نەخۆشییەکانی دڵ و شێرپەنجە، سێیەمین هۆکاری گیانلەدەستدانن لە ئێران.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ