رووداو دیجیتاڵ
وەزیری دەرەوەی ئێران رایگەیاند، "ئێمە زۆر گرنگی بە هەڵبژاردنی ئەمریکا و ئەوە نادەین کێ سەردەکەوێت تاوەکو سیاسەتی ئێمە دیاری بکەن."
درەنگی شەوی دووشەممە 4ی تشرینی دووەم عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران لەبارەی هەڵبژاردنی سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاند، "سەرکەوتنی هیچ یەکێک لە بەربژێرەکانی سەرۆکایەتیی ئەمریکا هەڵوێست و بۆچوونەکانی ئێمە ناگۆڕێت."
وەزیری دەرەوەی ئێران ئاماژەی بەوەش کرد، "هێڵە سەرەکی و ستراتیژییەکانی وڵات ناکەوێتە ژێر کاریگەریی هیچ شتێکەوە، تەنیا لەوانەیە تەکتیکەکان بگۆڕێن یان دوابکەون، ئەوەش هەر ئەو شتەیە رێبەری ئێران باسی کردووە و دەڵێت، بەرپرسانی وڵات لەکاتی پێویست بڕیار بدەن."
عێراقچی جەختی لەوە کردەوە کە وڵاتەکەی "هیچ کات سازش لە سەر ئامانج و بنەما سەرەکییەکانی ناکات."
ئەو قسانەی وەزیری دەرەوی ئێران لە کاتێکدایە، ئەمڕۆ 5ی تشرینی دووەم هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی ئەمریکا بەڕێوەدەچێت. هەریەک لە دۆناڵد ترەمپ و کامالا هاریس کێبڕکێ دەکەن بۆ بەدەستهێنانی کورسیی سەرۆکایەتی.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ