لە پیرانشار ئەندامانی جەستەی ژنێک بە دوو کەس دەبەخشرێن

دوێنێ کاژێر 05:33
ژیلا ئەسعەد
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ 

بەڕێوەبەری پەیوەندییە گشتییەکانی زانکۆی ورمێ رایگەیاند، ئەندامانی جەستەی ژنێکی پیرانشاری، کە تووشی مردنی مێشک ببوو، بە رەزامەندیی کەسوکارەکەی بەخشرانە دوو کەس و لە مردن رزگار کران.
 
رۆژی چوارشەممە، 18ی ئەیلوولی 2024، عەلی ئەفشانی، بەڕێوەبەری پەیوەندییە گشتییەکانی زانکۆی ورمێ، رایگەیاند: ئەندامەکانی جەستەی بەهارە ئەحمەد ئاغایی. تەمەن 37 ساڵ، دانیشتووی پیرانشار، کە تووشی مردنی مێشکی بووە، بە رەزامەندی خێزانەکەی بەخشرانە دوو نەخۆش کە پێویستیان بە چاندنی گورچیلە بوو."
 
بە گوتەی ئەفشانی، ئەمە نۆزدەهەمین حاڵەتی بەخشینی ئەندامەکانی جەستەیە لە پارێزگای ورمێ.
 
ئەوانەی تووشی مردنی مێشک دەبن، دەتوانرێت بەشێک لە ئەندامانی جەستەیان ببەخشرێنە کەسانی دیکە کە پێویستیانە، لەوانە دڵ، ئێسک، سییەکان، جگەر، ریخۆڵەکان، گورچیلە، پەنکریاس، هەندێک لە پێکهاتەکانی لەش لەوانە پێست، بەستەری دەست و قاچ، مۆخی ئێسک، بەستەری دڵ .
 
ئێستا 25 هەزار نەخۆش لە ئێران نۆرەیان گرتووە بۆ وەرگرتنی ئەندامەکانی جەستەی بەخشەرەکان، لە کاتێکدا ساڵانە تەنیا 800 کەس  ئەندامەکانی جەستەیان دەبەخشن.
 
ساڵانە نزیکەی 2500 کەس لە ئێران مافی بەخشینی ئەندامی جەستەیان هەیە و تەنیا یەک لەسەر سێی ئەو کەسانە ئەندامەکانیان دەبەخشن.
 
ئەمەش لە کاتێکدایە ساڵانە نزیکەی سێ هەزار کەس بەهۆی نەبوونی ئەندامێکی چێنراوەوە گیان لەدەستدەدەن.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

هونەر رەشید، پەیامنێری رووداو راپۆرتی لەسەر خێزانەکە کردووە.

بەرپرسیار؛ چوار کەس لە خێزانێکی پێنج کەسی شێرپەنجەیان گرتووە و پێویستییان بە هاوکارییە

چوار ئەندامی خێزانێکی پێنج کەسی لە دهۆک نەخۆشی شێرپەنجەیان هەیە و لە دۆخێکی سەختدان. بەپێی راپۆرتی پزیشکی، چارەسەریان لە سەنتەرێکی تایبەتمەند لە دەرەوەی وڵات دەکرێ، ئەوەش لە توانای ئەو خێزانە کەمدەرامەتە دا نییە.