رووداو دیجیتاڵ
بەهۆی بڵاوبوونەوەی گاز لە ناو کانێکی خەڵووز، لە نزیک شاری دامغان لە پارێزگای سمنانی ئێران، حەوت کرێکار گیانیان لەدەستدا.
رۆژی دووشەممە، 7ی ئاداری 2025، پژمان قەرائیان، بەڕێوەبەری گشتیی فریاکەوتنی خێرای پارێزگای سمنان رایگەیاند، "بەهۆی بڵاوبوونەوەی گاز لە ناو کانی خەڵوزی مهماندویەی شاری دامغان حەوی کرێکار گیانیان لە دەستداوە".
پژمان قەرائیان گوتی، تەرمی هەر حەوت کرێکاری کانەکە دەرهێنراون، کە چواریان ئێرانی و سێیەکەی دیکەش بیانین.
بەڕێوەبەری مانگی سووری پارێزگاکەش رایگەیاند، مەترسی تەقینەوەی کانەکە نییە، بەڵام کانەکە بە گازی دووانە ئۆکسیدی کاربۆن پیس بووە.
ئەسکەندەر مۆمێنی، وەزیری ناوخۆیی ئێران، پارێزگاری سمنانی راسپاردووە بۆ ئەوەی رێکاری پێویست بگرنەبەر بۆ رزگارکردنی کرێکارەکانی کانە خەڵووزەکە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ