روودا ودیجیتاڵ
هونەرمەندی بواری فیلم و مۆسیقای فۆلکلۆری کوردی، ئەڵڵاموراد رەشتیانی لە شاری سنەی رۆژهەڵاتی کوردستان کۆچی دواییکرد.
هونەرمەندەکە، ئەمڕۆ سێشەممە، 18ـی شوباتی 2025، لە تەمەنی 75 ساڵیدا بە هۆی نەخۆشیی شێرپەنجە کۆچی دواییکرد.
ئەڵڵاموراد رەشتیانی، لە ساڵی 1950 لە سنە لەدایکبووە. ئامێری دایرەی دەژەند و لە فیلمەکانی نیوەمانگ و ئاوازەکانی نیشتمانیی دایکیم، لە دەرهێنانی بەهمەن قوبادی ناوبانگی دەرکرد و لەگەڵ ئەکتەرە بەناوبانگەکان رۆڵی گێڕاوە.
رەشتیانی، لە فیلمی نیوەی مانگدا رۆڵی "کاکۆ"ـی دەگێڕا، ئەو فیلمە لە ساڵی 2006 لەلایەن بەهمەن قوبادی بەرهەمهێنراوە و لە چەندین لە فێستیڤاڵە جیهانییەکان خەڵاتی بردووەتەوە.
لە فیلمی ئاوازەکانی نیشتمانیی دایکیم کە ساڵی 2002 بەرهەمهێنراوە، رۆڵی هونەرمەندێک دەگێڕێت و دوای رووخانی رژێمی بەعس دەچێتە باشووری کوردستان و بەدوای هاوژینەکەی دا دەگەڕێت.
ئەڵڵاموراد رەشتیانی، لە شاری سنە و بە خۆشەویستی خەڵکەوە دەژیا. هەرچەندە بە هەژاری ژیا، بەڵام هەمیشە شانازی بە خەڵک و ناسنامەکەی دەکرد.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ