دەسەڵاتی دادوەریی ئێران: دوو هاوژینی بەریتانی بە تۆمەتی سیخوڕی دەستگیرکراون

18-02-2025
ژیلا ئەسعەد
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

گوتەبێژی دەسەڵاتی دادوەریی ئێران دەڵێت: "دوو کەسی بەریتانی بە سیخوڕیکردن بۆ رۆژئاوا تومەتبارن و دەستگیرکراون".
 
رۆژی سێشەممە، 18ی شوباتی 2025، ئەسغەر جەهانگیری، گوتەبێژی دەسەڵاتی دادوەریی ئێران لە کۆنفرانسی رۆژنامەڤانیی هەفتانەیدا رایگەیاند، "دوو هاوژینە بەریتانییەکە بە تۆمەتی سیخوڕی و هاوکاری لەگەڵ دامەزراوە پەیوەندیدارەکان بە رۆژئاوا دەستبەسەرکراون".
 
ئەسغەر جەهانگیری گوتی: "ئەو دوو کەسەی دەستبەسەرکراون وەک گەشتیار هاتوونەتە ئێران و لە چەند پارێزگایەکی ئەو وڵاتە  زانیارییان بۆ دامەزراوەیەکی رۆژئاوایی کۆکردووتەوە".
 
گوتەبێژی دەسەڵاتی دادوەریی ئێران گوتیشی،"هوگۆ شۆرتێر، باڵیۆزی بەریتانیا لە تاران چاوی بەو دوو هاووڵاتییە کەوتووە."
 
لە 30/12/2024، دوو هاووڵاتیی بەریتانیا بە ناوەکانی کریگ و لیندزی فۆرمان، لە پارێزگای کرمانی ئێران دەستگیرکران، ئەوان دوو هاوژینن کە بە ماتۆڕسکیل گەشتی دەوری جیهان دەکەن و بەنیازبوون دوای 5 رۆژ مانەوە، لە ئێرانەوە بچنە پاکستان.
 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە