رووداو دیجیتاڵ
بەهۆی دروستبوونی لافاو، ئەمڕۆ رێگەی سەرەكیی مهاباد - سەردەشت داخرا.
ئەمڕۆ (شەممە، 5ـی نیسانی 2025) هاونیشتمانییەک لە مهابادەوە بە رووداوی راگەیاند، "بەهۆی زۆریی بارانبارین، ئاستی ئاو بەرزبووەوە و لافاو دروستبوو."
هاونیشتمانییەکە ئاماژەی بەوەشکرد، دروستبوونی لافاوەکە ئاستەنگیی هاتووچۆی بۆ هاونیشتمانییان دروست کرد و رێگەی سەرەكیی مهاباد – سەردەشت لە نزیک گوندی حەمزاوێ داخرا.
لە 2ـی نیسانەوە، شەپۆلێکی بارانبارین رۆژهەڵاتی کوردستانی گرتووەتەوە و لە بەشێکی ناوچەکانی ئیلام، کرماشان و لوڕستان، لافاو دروستبوو.
بەگوێرەی کەشناسیی ئێران، کاریگەریی شەپۆلەکە تاوەکو ئێوارەی یەکشەممە لەسەر ناوچەکە دا دەمێنێت.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ