تابلۆی ناوی گوندەکانی مەریوان بە کوردی دەنووسرێن

26-11-2024
ژیلا ئەسعەد
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ 

ئەنجوومەنی فەرهەنگی – ئەدەبی مەریوان لە پاڵ ناوی فارسی، ناوی کوردی بۆ تابلۆی گوندەکانی مەریوان لە پارێزگای سنەی رۆژهەڵاتی کوردستان زیاد دەکات.
 
ئەمڕۆ سێشەممە، 26/11/2024، ئەنوەر رەوشەن، ئەندامی کۆمیتەی فەرهەنگی، ئەنجوومەنی ئەدەبی مەریوان بە رووداوی راگەیاند، یەکێک لە پرۆژەکانی ئەنجومەنی فەرهەنگی-ئەدەبیی مەریوان، بە هاوکاریی قایمقامی مەریوان بە کوردیکردنی ناوی سەر تابلۆی گوندەکانی مەریوانە. 
 
ئەو ئەندامەی ئەنجوومەنی فەرهەنگی-ئەدەبیی مەریوان گوتی، لەپێناو بەڕێوەبردنی ئەو پڕۆژەیە، ناوی هەموو گوندەکانی ناحیەکانی ناوەندی، خاومیراوا و سەرشیو و کۆماسی بە زمانی کوردی ئامادە کرا و لەسەر ئەرکی قایمقامی مەریوان و  دێهیارەکان، تابلۆکان بە هەردوو دوو زمانی کوردی و فارسی ئامادە کران و لەسەر رێگاکان دانران.
 
لە رۆژهەڵاتی کوردستان ناوی شار و گوندەکان تەنیا بە زمانی فارسی نووسراون.
 
 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە