رووداو دیجیتاڵ
لە رووداوێکی هاتووچۆدا لە رێگەی سەقز - بانە لە رۆژهەڵاتی کوردستان، دوو کەس گیانیان لەدەستدا.
رووداوە هاتووچۆکە کاژێر 10:00ی شەوی هەینی 18ی نیسانی 2025 روویداوە؛ لە پێکدادانی دوو ئۆتۆمبێلی جۆری پژوو، دوو کەس گیانیان لەدەستدا، دوو کەسی دیکەش بریندار بوون.
ئامانج فەرەجی، هاونیشتمانیی شاری بانە بە رووداوی راگەیاند، ئۆتۆمبێلەکان چوار سەرنشینیان تێدا بووە؛ دوو لە سەرنشینەکان بە ناوەکانی کیارەرش خەندانی و کارۆ رەحیمی گیانیان لەدەستداوە و دوو کەسی دیکەش بە سەختی بریندار بوون.
ئامانج فەرەجی ئاماژەی بەوەش کرد، ئەو کەسانەی گیانیان لەدەستداوە دانیشتووی بانە بوون.
بە گوتەی ئەو هاونیشتمانییە، ئەو کەسانەی لە رووداوەکەدا بریندار بوون، گوازراونەتەوە بۆ نەخۆشخانەی سەڵاحەدینی ئەیوبی لە شاری بانە.
ساڵانە لە ئێران و رۆژهەڵاتی کوردستان ژمارەیەکی زۆر لە خەڵک بە رووداوی هاتووچۆ گیان لەدەستدەدەن.
لە 21-03-2024 تاوەکو 21-03-2025، واتە لە ماوەی ساڵێکدا 20 هەزار و 45 کەس لە رۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران بە رووداوی هاتووچۆ گیانیان لەدەستداوە.
بە گوتەی محەممەد ئیسماعیل قیداری، سەرۆکی زانکۆی پزیشکیی بەهەشتی لە تاران، رووداوەکانی هاتووچۆ لە ئێران دوای نەخۆشییەکانی دڵ و شێرپەنجە، سێیەمین هۆکاری گیانلەدەستدانن لە ئێران.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ