بارانبارین و سەرما بەشی زۆری رۆژهەڵاتی کوردستانی گرتووەتەوە

2 کاژێر له‌مه‌وپێش
ژیلا ئەسعەد
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ
 
بەڕێوەبەری قەیرانەکانی پارێزگای ئیلامی رۆژهەڵاتی کوردستان دەڵێت، بارانبارین بەشی زۆری پارێزگاکەی گرتووەتەوە کە هەورەبرووسکەی لەگەڵدایە.
 
ئەمڕۆ دووشەممە 25ی تشرینی دووەم، ماجید بەیگلەریان، بەڕێوەبەری گشتیی قەیرانەکانی پارێزگای ئیلام رایگەیاند، "لە ئێوارەی رۆژی یەکشەممەوە شەپۆلێکی بارانبارین پارێزگاکەمانی گرتووەتەوە و تاوەکو رۆژی هەینی بەردەوام دەبێت. لەگەڵ ئەم شەپۆلی بارانبارینەدا هەورەبرووسکە و لە هەندێک شوێنیش خۆڵبارین دەبێت و پلەی گەرما بە شێوەیەکی بەرچاو دادەبەزێت".
 
بەیگلەریان گوتی، ئەگەری دروستبوونی لافاو لە بەشێکی پارێزگاکە هەیە؛ ئاماژەی بەوەشکرد، پێویستە هاونیشتمانییان لەو ماوەیەدا لە چوون بۆ شاخەوانی و شوێنە بەرزەکان خۆیان بە دوور بگرن و لە نزیکبوونەوە لە رووبار و ئەو شوێنانەی ئەگەری دروستبوونی لافاویان هەیە، خۆیان بپارێزن.
 
ئەوەی کە پەیوەندی بە پارێزگای ورمێوە هەیە، کەشناسی دەڵێت، شەپۆلێکی بارانبارین لە رۆژی شەممەوە رووی لە پارێزگاکە کردووە و تاوەکو چوار شەممە بەردەوام دەبێت.
 
کەشناسی ورمێ باس لەوە دەکات، پلەی گەرما لە بەشی زۆری پارێزگاکە 10 پلە دادەبەزێت.
 
کەشناسی سنەش دەڵێت، شەپۆلێکی باران و سەرما پارێزگاکەی گرتووەتەوە و تاوەکو نێوەڕاستی هەفتەی داهاتوو بەردەوام دەبێت.
 
کەشناسی کرماشانیش باس لەوە دەکات، لە ئێوارەی رۆژی یەکشەممەوە بارانبارین لە بەشی زۆری پارێزگاکە دەستیپێکردووە کە بای بەهێز و هەورەبرووسکەی لەگەڵدایە و تاوەکو رۆژی چوارشەممە بەردەوام دەبێت.
 
کەشناسی لوڕستانیش ئاماژە بەوە دەکات، بارانبارین بەشی زۆری پارێزگاکەی گرتووەتەوە کە بووەتە هۆی دابەزینی پلەی گەرما. 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان.

نووسینگەی راگەیاندنی سەرۆکی حکومەت وەڵامی زاوایەکی سەدام حوسێن دەداتەوە

نووسینگەی راگەیاندنی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان قسەی کەسێک بەناوی جەمال مستەفا تکریتی رەتدەکاتەوە، کە "لێدوانی ناڕاست"ـی بەناوی مەسرور بارزانییەوە بڵاوکردووەتەوە.