کەمبوونەوەی کارەبا لە کرماشان دەستپێدەکات

09-11-2024
ژیلا ئەسعەد
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

جێگری بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتیی دابەشکردنی کارەبای پارێزگای کرماشان دەڵێت، کەمکردنەوەی کارەبای ماڵان لە سبەی یەکشەممەوە دەستپێدەکات.
 
ئەمڕۆ شەممە، 9ـی تشرینی دووەم، هومایون رەحیمی، جێگری بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتیی دابەشکردنی کارەبای پارێزگای کرماشان رایگەیاند، لە رۆژی یەکشەممەوە کەمکردنەوەی کارەبای ماڵان دەستپێدەکات و رۆژانە بۆ دوو کاژێر کارەبا دەکوژێتەوە.
 
هومایون رەحیمی گوتی، کەمکردنەوەکە بە شێوەیەکی دادپەروەرانە لە هەموو گەڕەکەکان جێبەجێ دەکرێت و لە کاژێر 9ـی بەیانی بۆ 5ـی ئێوارە دەبێت.
 
جێگری بەڕێوەبەری دابەشکردنی کارەبای پارێزگای کرماشان ئاماژەی بەوەشکرد، کەمکردنەوەی کارەباکە تەنیا لە کرماشان نییە، بەڵکو لە هەموو پارێزگاکانی ئێران جێبەجێ دەکرێت. 
 
هومایون رەحیمی گوتیشی، هۆکاری کەمکردنەوەی کارەبا بۆ سنوورداربوونی سووتەمەنی وێستگەکانی کارەبا دەگەڕێتەوە کە ئەوە بەرهەمهێنانی کارەباش سنوورداردەکات. 
 
رەحیمی رایگەیاند، تاوەکو ئێستا هیچ بڕیارێک سەبارەت بە سنووردارکردنی کارەبا بۆ کارگە و ناوەندە پیشەسازییەکان نەدراوە.
 
ئێران رووبەڕووی ناهاوسەنگی لە بەرهەمهێنانی کارەبا، ئاو، گاز، بەنزین و گازوایل بووەتەوە.
 
ئێران لە بواری یەدەگی گاز و نەوت دەوڵەمەندە، بەڵام بەهۆی سزا نێودەوڵەتییەکانەوە نەیتوانیوە وەبەرهێنانی پێویست لە کەرتی وزەیدا بکات.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

پۆڵا تاڵەبانی میوانی بووڵتەنی کاژێر 14 بوو کە زانا کایانی پێشکێشی دەکات

پۆڵا تاڵەبانی: لە کۆبوونەوەکانی داهاتووی یەکێتی و پارتیدا باس لە دابەشکردنی پۆستەکان دەکرێت

ئەندامێکی سەرکردایەتیی یەکێتی دەڵێت، بەمزووانە شاندی دانوستاندنکاری یەکێتی و پارتی بۆ پێکهێنانی حکومەت کۆدەبنەوە. گوتیشی، ''پێموایە دوای کۆبوونەوەی سەرۆکی یەکێتی و سەرۆکی حکومەت، پێکهێنانی حکومەت ماوەیەکی زۆر ناخایێنێت.''