رووداو دیجیتاڵ
بەڕێوەبەری فریاکەوتنی پارێزگای تاران رایگەیاند، بەهۆی ئاگرکەوتنەوە لە بنکەیەکی تەندروستی لە تاران، سێ کەس گیانیان لە دەستدا و 18 کەسیش بریندار بوون.
محەممەد ئیسماعیل تەوکولی، بەڕێوەبەری فریاکەوتنی پارێزگای تاران رایگەیاند، ئاگرەکە کاژێر 7:45ی دووشەممە لە بنکەیەکی تەندروستی لە ناوچەی مشیرییەی تاران کەوتووەتەوە، بەهۆیەوە سێ کەس گیانیان لە دەستداوە و 18 کەسیش بریندارن.
محەممەد ئیسماعیل تەوکولی گوتی،"یەکێک لەوانەی گیانی لە دەستداوە، منداڵێکی تەمەن 8 ساڵانە".
لەبارەی بە رەوشی بریندارەکان، بەڕێوەبەری فریاکەوتنی پارێزگای تاران رایگەیاند، تەندروستیی پێنج لە بریندارەکان خراپە و گوازراونەتەوە بۆ نەخۆشخانە.
بە گوتەی جەلال مەلەکی، گوتەبێژی ئاگرکوژێنەوەی شارەوانیی تاران، بنکە تەندروستییەکە 5 نهۆمە و ئاگر لە دەرمانخانەی ئەو بنکە تەندروستییە کەوتووتەوە کە لە نهۆمی یەکەمە. تاوەکو ئێستاش هۆکاری ئاگرکەوتنەوەکە دیار نییە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ