هەناردە لە دەروازەی سنووریی کێلێ 11٪ زیادی کردووە

كاژێرێك له‌مه‌وپێش
ژیلا ئەسعەد
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ 

بەڕێوەبەری گومرگی کێلێی سەر بە پارێزگای ورمێی رۆژهەڵاتی کوردستان دەڵێت، هەناردە لە دەروازەی سنووریی کێلێ 11٪ زیادی کردووە.
 
ئەمڕۆ سێشەممە، 26-11-2024، ئەمین غوڵامنەژاد، بەڕێوەبەری گومرگی دەروازەی سنووریی کێلێ رایگەیاند: "بە بەراورد بە ساڵی پار  لە ماوەی 7 مانگدا هەناردە لە دەروازەی سنووریی کێلێ 11٪ زیادی کردووە".
 
ئەمین غوڵامنەژاد گوتی: "چاوەروان دەکرێت تاوەکو کۆتایی ئەم ساڵ هەنارە لە دەروازەکە بگاتە 250 ملیۆن دۆلار".
 
غوڵامنەژاد دەڵێت، زیاتر لە 1200 کەس لە خەڵکی ناوچەکە لەو سنوورە کار دەکەن. 
 
بەگوتەی بەڕێوەبەری گومرگی دەروازی سنووریی کێلێ، ئەو کاڵا و کەرەستانەی لە رێگەی دەروازەکەوە هەناردە کراون زیاتر کاشی، سیرامیک، ئاسن، شیش، کەرەستەی پلاستیکی، میوە و سەوزە بوون.
 
هەرێمی کوردستان سێ دەروازەی نێودەوڵەتی لەگەڵ رۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران هەیە؛ پەروێزخان لە سنووری ئیدارەی گەرمیان؛ باشماخ لە سنووری پارێزگای سلێمانی و حاجی ئۆمەران لە سنووری پارێزگای هەولێر.
 
هەروەها دەروازەکانی کێلێ لە سنووری پشدەر لە ئیدارەی سەربەخۆی راپەڕین؛ سەیرانبەن لە سنووری پارێزگای سلێمانی؛ پشتە و تەوێڵە لە سنووری هەڵەبجە هەن، کە نێودەوڵەتی نین.
 
 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە