رووداو دیجیتاڵ
پارێزگاری سنە رایگەیاند، رۆژانی پێنجشەممە بۆ خانمانی پارێزگاکە دەکرێتە پشوو.
رۆژی شەممە، 23ـی تشرینی دووەمی 2024، لە کۆبوونەوەی ئەندامانی ئەنجوومەنی پارێزگای سنە لە رۆژهەڵاتی کوردستان، بڕیادرا رۆژانی پێنجشەممە بۆ فەرمانبەران لە دامودەزگا حکومییەکان بکرێتە پشوو.
ئارەش لهۆنی، پارێزگاری سنە رایگەیاند، "ئەو ژنانەی لە دامودەزگا حکومییەکان کاردەکەن و منداڵی خوار 7 ساڵیان هەیە، دەتوانن رۆژانی پێنجشەممە پشوو وەربگرن".
لهۆنی ئاماژەی بەوەشکرد، ئەو ژنانەی منداڵی نڤیشکانیان هەیە یاخود سەرپەرشتیی ماڵن یان منداڵی شیرەخۆرەیان هەیە، دەتوانن لە پشووی رۆژانی پێنجشەممە سوودمەند بن. رۆژانەش کاژێرێک درەنگتر بچنە سەر کارەکانیان یاخود کاژێرێک زووتر بچنەوە ماڵ.
پارێزگاری سنە رایگەیاند، هەموو بەڕێوەبەرانی پارێزگاکە دەبێت پابەندی ئەو بڕیارە بن، ئەگەر کەسێک سەرپێچی بکات سزا دەدەرێت.
لە ئێران و رۆژهەڵاتی کوردستان تەنیا رۆژانی هەینی پشووی داودەزگاکانی دەوڵەتە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ