رووداو دیجیتاڵ
بەڕێوەبەری گومرگی پارێزگای ئیلام رایگەیاند، بەهۆی هەندێک گۆڕانکارییەوە، کە لەلایەن گومرگی عێراقەوە کراوە، هەناردە لە سنووری مێهران کەمی کردووە.
چوارشەممە، 16ـی نیسانی 2025، سوهراب کەمەری، بەڕێوەبەری گومرگی پارێزگای ئیلام رایگەیاند: "هەناردەی دەروازەی مێهران بەراورد بە پار لە رووی کێش و نرخەوە شێوەیەکی بەرچاو دابەزیوە".
پێشتریش سوهراب کەمەری رایگەیاندبوو: "لە سنووری زڕباتیە سیستمی گواستنەوەی کاڵا کراوەتە ئەلیکترۆنی و بەپێی ئەو بڕیارەی کە لە عێراق دەرچووە، سەپاندنی شەش هێندەی باج بەسەر بازرگانان وایکردووە، بازرگانان روو لە سنوورەکانی دیکە بکەن بۆ هاوردەکردنی کاڵا".
ئەو شتومەکەی لە رێگەی دەروازی سنووریی مێهرانەوە هەناردە دەکرێن، بریتین لە کەرەستەی کشتوکاڵی، چیمەنتۆ، کاشی، بەرد، شیش و ئاسن و بەرهەمە پلاستیکییەکان.
دەروازەی سنووریی مێهران بە دووریی 85 کیلۆمەتر کەوتووەتە باشووری رۆژئاوای شاری ئیلام و لە دیوی عێراقەوە دەکەوێتە سنووری پارێزگای واست و ناوی (زڕباتیە)یە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ