دەزگەی خێرخوازیی بارزانی بە هاوکاریی رۆژ پێشڕەو دزەیی سەبەتەی خۆراک دابەش دەکات
لە هەولێر دەزگەی خێرخوازیی بارزانی، بە هاوکاریی رۆژ پێشڕەو دزەیی، 1000 سەبەتە خۆراک بەبۆنەی مانگی رەمەزانەوە بەسەر خەڵکی بێ دەرامەت دابەش دەکەن
لە هەولێر دەزگەی خێرخوازیی بارزانی، بە هاوکاریی رۆژ پێشڕەو دزەیی، 1000 سەبەتە خۆراک بەبۆنەی مانگی رەمەزانەوە بەسەر خەڵکی بێ دەرامەت دابەش دەکەن
هاونیشتمانییەکی دانیشتووی گەڕەکی شێخ مەقسوود دەڵێت، رێڤەبەری خۆسەر پارێزگاری لە سەقامگیریی گەڕەکە کوردییەکانی حەلەب دەکات و ناوچەکە ئارامە.
سەرۆکی کۆمەڵەی موەلیدە ئەهلییەکانی سلێمانی دەڵێت، بە گرێبەستەکەی پرۆژەی رووناکی رازی نین و داوا دەكەن بۆ هەر ئەمپێرێک دوو هەزار دیناریان پێ بدرێت؛ "ئامادەنین لە كاتی پچڕانی كارەبادا موەلیدەكانمان ئیش پێ بكەین".
لیژنە هاوبەشەکانی قایمقامیەتی سلێمانی رایگەیاند، لە مانگی شوباتی ئەمساڵدا 21 شوێنی سەرپێچیکاریان داخستوون. سەرۆکی لیژنەکەیش دەڵێت، "482 سەرپێچی تۆمارکراون."
وەزارەتی خوێندنی باڵا رایگەیاند، بەهۆى پشووەکانى نەورۆز و جەژنی رەمەزانی پیرۆز، خوێندکاران و قوتابییانی دەرەوەی وڵات دەتوانن بگەڕێنەوە. گوتەبێژی وەزارەتەکەیش دەڵێت، "بە ماوەی مانەوە بۆیان هەژمار دەکرێت."
ژنە پارێزەرێکی کورد، لە كۆنفرانسێکی نێودەوڵەتیی توونس بە پێشکێشکردنی لێکۆڵینەوەیەکی یاسایی، خەڵاتی زێڕینی بەدەستهێنا؛ ئەو پارێزەرە دەڵێت، "ئەم خەڵاتەم لەسەر ئاستی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست پێشکێش کرا."
بەوێنە؛ هۆڵی رۆشنبیریی رانیە کرایەوە
تاوەکو ئێستا مووچەی زیندانییانی سیاسی و کەسوکاری شەهیدانی هەرێمی کوردستان هاوتا نەکراوە، بەرپرسێکی وەزارەتی کاروباری شەهیدانیش دەڵێ، "هەوڵدەدەین چارەسەرێکی بۆ بدۆزینەوە."
سەرۆکی لیژنە هاوبەشەکانی قایمقامیەتی سلێمانی دەڵێت، دەستیان بەسەر 60 تۆن گۆشتی بەستوودا گرتووە و 20 تۆنیان لە نێوبردووە. دەشڵێت، داوایان کردووە 40 تۆنەکەی دیکەش لە نێوببرێن، چونکە لە پشکنین دەرنەچوون.
نرخی ئەمپێرێک کارەبای موەلیدە لە سلێمانی دیاریکرا؛ کارەبای سلێمانیش دەڵێت، "نرخی کاژێرێک 44 دینارە."
ئەمڕۆ چوارشەممە، 26- 2- 2025، سیروان محەممەد، گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کارەبای سلێمانی بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت: كاركردنی موەلیدە ئەهلییەكان پارشێوان لە کاژێر 3:30 خولەک تاوەکو كاژێر 8:00ی بەیانی دەبێت.
هاتووچۆی هەرێمی کوردستان دەڵێت، پێویستە ماتۆڕەکانی کۆمپانیاکانی گەیاندنی خواردن لە هەرێمی کوردستان تۆمار بکرێن؛ مەرجی سەلامەتییان تێدا بێت؛ بەپێچەوانەوە کۆمپانیاکان سزا دەدرێن.
ئەکادیمیای کوردی بە هاوکاریی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی، دیدارێک بۆ زمانی دایک ساز دەکات. سەرۆکی ئەکادیمیاکەش دەڵێت، لەو رۆژەدا چوار پرۆژەی زانستی رادەگەیێنن
کەشناسێک سەبارەت بە سەرمایەکی تووند هۆشداری دەدات و دەڵێت، "بارستە هەوایەک بەڕێوەیە، ساڵانی پێشوو هاوشێوهی نەبووە."
لە سنووری ناحیەی وەرتێ، ئەمڕۆ نەوتی ماڵان دابەش دەکرێت. سەرۆکی لیژنەی سووتەمەنی ناحیەکەش دەڵێت: "بڕەکەی 100 لیترە و نرخەکەشی 32 هەزار دینارە."
ئەندامی ناوەندێکی ئەڵمانی بۆ داکۆکی لە مافی پەناخواز دەڵێت، ئەڵمانیا بەنیازە لە 17ی شوبات و 4ی ئادار کۆمەڵێک پەناخواز لە هانۆڤەرەوە دیپۆرتی عێراق بکاتەوە. دەشڵێت، "هەموویان لە فڕۆکەخانەی بەغدا دادەبەزن."
کەشناسیی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، پێنجشەممە شەپۆلیکی بەفر و باران روو لە ناوچەکە دەکات. کەشناسێکیش دەڵێت، "ئەگەری هەیە تاوەکو شەوی هەینی بەردەوام ببێت."
ئەمڕۆ لە دووبەی کۆڕبەندی لووتکەی حکومەتەکان بەڕێوە دەچێت. جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەڵێت، هاتووین ئەزموونی وڵاتان بگوازینەوە هەرێمی کوردستان. لەبارەی پێکهێنای حکومەتیشەوە گوتی: دەمانەوێت حکومەتێک هەبێت کە باشترین حکومەت بێت لە مێژووی حوکمڕانی کوردستاندا؛ ئەوە نیازی یەکێتییە و دڵنیام نیازی پارتیشە."
ئەندامێکی لیژنەی ئابووری لە پەرلەمانی عێراق دەڵێت، مووچەی خانەنشینان لە مانگی شوباتی 2025ـەوە دەگۆڕدرێت و بەگوێرەی کاتی دەرچوونی بڕیاری دادگەی فیدراڵی جێبەجێ دەکرێت
5 رۆژە کچێکی 15 ساڵانی خەڵکی کۆبانێ بێسەروشوێن بووە، کەسوکارەکەی دەڵێن، رێڤەبەری خۆسەر کچەکەیانی رفاندووە
دوای ئەوەی لە دوێنێ ئێوارەوە بەفر رێگەی پیرانشار بەرەو دەروازەی حاجی ئۆمەرانی داخست، ئەمڕۆ دەروازەکە کرایەوە و ئێستا هاتووچۆ تێیدا ئاساییە.
لە پێنجشەممەوە مووچەی وەزارەتی پەروەردە دابەشکراوە. بەڵام تاوەکو ئێستا مامۆستایانی سنووری چەمچەماڵ وەریاننەگرتووە. بەڕێوەبەری پەروەردەی چەمچەماڵ دەڵێت، "ئەمڕۆ کێشەکە چارەسەر دەکەین."
چینییەکان داوایان کردووە پارکێک لە هەولێر دروست بکەن. گوتەبێژی ئەندازەی پارکەکان دەڵێت، "بڕیارە لە 90 رۆژ تەواو بکرێت."
کەشناسیی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، سبەی ئێوارە باران دەبارێت؛ کەشناسێکیش دەڵێت، "بارانەکە مەترسیی وشکەساڵی کەم دەکاتەوە."
پارێزگاری کەرکووک بڕیاری دا هەر کۆمپانیایەک بیەوێت لەو شارە کار بکات، دەبێ 1000 دار بچێنێت. ژینگەپارێزیش دەڵێت، "پێویستە دارەکان لەگەڵ کەشی شارەکە بگونجێن و ئاوی کەمیان بوێت."
بەڕێوەبەرایەتیی نەهێشتنی مادە هۆشبەرەکان رایگەیاند، "دوو بازرگانی مادەی هۆشبەر دەستگیرکران و 7 کیلۆ ماریوانە دەستی بەسەردا گیرا."
بەهۆی دابەزینی ئاستی ئاوی زێی بچووک و کەمی باران بارین، ئاستی ئاوی دەربەندی رانیە زۆر دابەزیوە. قایمقامی قەڵادزێش دەڵێت، "ئاوها بڕوا، دەربەندی رانیە وشک دەبێت."
پارێزگاری دهۆک بەئەلیکترۆنیکردنی ساڵیانەی ئۆتۆمبێلی لە پارێزگاکە راگەیاند و دەڵێت، "خەڵک دەتوانێت لە ماڵەوە، لە رێگەی ئەپڵیکەیشنێکەوە زانیارییەکان تۆمار بکەن و ساڵیانە دەربکەن."
سەرۆکی تۆڕی دادپەروەریی بەندییەکانی عێراق دەڵێت، دوو ژنی چینی و نۆ منداڵ لە چاکسازیی ژنان و نەوجەوانانی هەولێرن. بەڕێوەبەری گشتیی چاکسازییەکانی هەرێمی کوردستانیش دەڵێت، دادگە بڕیاری ئازادکردنیانی داوە، بەڵام خۆیان زیندان جێناهێڵن.
بەڕێوەبەرایەتیی رەگەزنامە و باری شارستانیی سلێمانی دەڵێت، هەر هاونیشتمانییەک کارتە نیشتمانییەکەی وەرنەگرێتەوە، کارتەکەی بۆ بەغدا دەنێردرێتەوە و دەبێت خۆیشی بچێت لەوێ وەریبگرێتەوە
وەزارەتی پەروەردەی هەرێمی کوردستان دەڵێت، بۆ یەکەم جار لە شەش هەزار و 935 ناوەندی خوێندنی حکومی، دەتوانرێت نمرە بە شێوازی دیجیتاڵی وەربگیرێتەوە.
بەلەمێکی کۆچبەران کە تەواوی سەرنشینەکانی خەڵکی رۆژئاوای کوردستان و سووریان لە دەریای نێوەڕاست بێسەروشوێنە. کەسوکاری یەکێک لە سەرنشینەکان دەڵێت، "لە بەرەبەیانیی ئەمڕۆ یەکشەممەوە بێ هەواڵن".
بەڕێوەبەری پەروەردەی قەزای کەلار دەڵێت، بەهۆی بڕیاری خانەنشینییەوە زیاتر لە 170 مامۆستا و فەرمانبەرمان خانەنشین دەبن، ئەمەیش نەگونجاوە، "کارگوزار و پاسەوانمان نەماون".
وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستیى هەرێمی کوردستان، فەرمانى وەزاریی نوێ لەبارەی ئەنجامدانى سێمینارى وەرگرتنى نازناوى زانستى دەردەکات. گوتەبێژی وەزارەتەکەش دەڵێت، "مەرجی نوێ دانراون".
سەرۆکی بەتەمەنی پەرلەمانی کوردستان داوای کۆبوونەوەی ئەندامانی پەرلەمانی کردبوو تاوەکو سەرۆکی پەرلەمان هەڵبژێرن و لیژنەکانی پەرلەمان پێکبهێنرێن؛ بەڵام رێژەی یاسایی تەواو نەبوو و خۆیشی دەستی لەکار کێشایەوە.
سەرۆکی تەمەنی پەرلەمانی کوردستان بانگهێشتی فراکسیۆنەکانی کردووە کۆببنەوە و سەرۆکی پەرلەمان هەڵبژێرن. رەوتی هەڵوێست و یەگرتوو دەڵێن، "بەشداری دەکەین" و ئەوانی دیکە بۆچوونی جیاوازیان هەیە
بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسیی هەرێمی کوردستان بڕی بارانبارینی 12 کاژێری رابردووی شار و شارۆچکەکانی بڵاوکردەوە؛ لە دێرەلووک زۆرترین و لە شەقڵاوە کەمترین باران باریوە
کەشناسیی هەرێمی کوردستان دەڵێت، ئەمڕۆ لە زۆربەی ناوچەکان نمەباران دەبارێت و بەفریش لە ناوچە شاخاوییەکان دەبارێت.
رووداوێکی هاتووچۆ لەڕێگەی نێوان قەزای بەردەڕەش و ناحیەی دارەتوو روویدا و سێ کەس بریندار بوون. گوتەبێژی تەندروستیی ئاکرێ دەڵێت، "کەسێکیش گیانی لەدەست داوە."
پۆلیسی کەرکووک دەڵێت: "خواردنەوەی مەی لە شەقامەکان سەرپێچییە و سەرپێچیکار دەستگیردەکەین". ئەندامێکی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووکیش پێشنیاز دەکات، یانەی مەی خواردنەوە بکرێتەوە.
قایمقامی قەزای پێنجوێن رایدەگەیێنێت، پیاوێک ژنەکەی خۆی لەنێو ماڵەکەیدا پارچە پارچە کردووە و هەڵاتووە.
گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سلێمانی رایگەیاند، "کەسێک بە تۆمەتی خنکاندنی پووری، دەستگیر کراوە."
بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی هەڵەبجە دەڵێت، "لەلایەن پۆلیسی نەهێشتنی تاوانەوە دوو تۆمەتبارمان بە تۆمەتی بردنی بگۆڕی کارەبا دەستگیر کرد."
وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان دەڵێت، لە چوارچێوەی هەوڵەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ بەهێزکردنی ژێرخانی ئابووری، پڕۆژەی (هەژماری من) رێککەوتنێکی ستراتیژی لەگەڵ کۆمپانیای ڤیزەی جیهانی لە بواری پارەدانی دیجیتاڵی واژۆ دەکات
بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سلێمانی رایگەیاند، دوو کەس بە تۆمەتی دزیکردن دەستگیركران. گوتەبێژی پۆلیس دەڵێت، "زێڕ و پارەیان دزیوە."
بهڕێوهبهری گشتیی كارهبای سۆران رایگەیاند، ئامادەکارییان کردووە لە مانگی 6ی ئەم ساڵدا، كارهبای تهواوی گهڕهكهكانی سەنتەری شاری سۆران دەکەنە 24 كاژێری.
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ئاو و ئاوەڕۆی هەرێمی کوردستان دەڵێت، لە 6 مانگدا پڕۆژەی فریاگوزاریی ئاوی هەولێر تەواودەکرێت و ئیدی کێشەی کەمئاوی کۆتایی دێت.
ئەمڕۆ یەکشەممە، 12ی کانوونی دووەمی 2025، وەزارەتی سامانە سرووشتییەکانی هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە: "هاووڵاتیانی هەرێمی كوردستان ئاگادار دەكەینەوە کە تاوەكو ئێستا پشكی هەرێمی كوردستان لە نەوتی پاڵپشتیكراو لەلایەن وەزارەتی نەوتی عێراقەوە نەگەیشتووە."
شایستەی دارایی کارمەندانی سەرژمێری گەیشتووە. بەڕێوەبەری راگەیاندنی وەزارەتی پلاندانانی هەرێمی کوردستان دەڵێت: "بەم نزیکانە دابەش دەکرێت."
ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان بە مەبەستی تاوتوێکردنی چەند بابەتێک کۆدەبێتەوە.
وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزاری هەرێمی کوردستان دەڵێت، پار بە گوژمەی 53 ملیار دینار 131 پڕۆژەی خزمەتگوزاری لە پارێزگای دهۆک جێبەجێكراون. گوتەبێژی شارەوانیی دهۆکیش دەڵێت، دەست بە دروستکردنی دوو پارک کراوە و بە تەواوبوونیان رێژەی سەوزایی بەرزدەبێتەوە.
بەڕێوەبەری گشتیی چاکسازییەکانی هەرێمی کوردستان ئاماری ساڵی 2024ی راگەیاند و دەڵێت، "بەراود بە 2023، ساڵی 2024 زیاتر لە هەزار و 600 کەس زیاتر سزادراون". دەشڵێت، "رێژەی تاوان زیادی کردووە".
مامی و مامۆژنی بە ئەشکەنجەدانی تۆمەتبار دەکرێن
د. کەمال غەمبار، نووسەر و رەخنەگری ئەدەبیی کورد، لە تەمەنی 87 ساڵیدا کۆچی دواییکرد. لقی هەولێری یەکێتیی نووسەرانی کورد دەڵێت، بە نەخۆشی کۆچی دوایی کردووە.
لە سلێمانی نرخی بەنزین دابەزیوە. گوتەبێژی بەنزینخانەکانی سلێمانی دەڵێت، "لە دوێنێ شەوەوە 25 دینار نرخی بەنزینمان دابەزاندووە."
رووداوەکە کاژێر 07:00ـی ئێوارەی دوێنێ (شەممە) روویداوە، بەڵام دوای کاژێر 11:00ـی شەو پێیان زانیون و توانراوە سەرنشینێکی ئۆتۆمبێلەکە رزگار بکرێت.
بەڕێوەبەری نەوت و کانزاکانی هەولێر رایگەیاند، نرخی هەموو جۆرەکانی بەنزین لە هەولێر 50 دینار دابەزی. هۆکارەکەشی بۆ زۆریی بەنزین دەگەڕێنێتەوە.
لیوا هاوبەشەکان و بەشێک لە مووچەخۆران لە چەمچەماڵ دژی پێنەدانی مووچە خۆپێشاندانیان کرد. قایمقامی قەزاکە دەڵێت، "شەممە و یەکشەممە مووچە وەردەگرن".
بەهای دیناری عێراقی، لیرەی تورکی و لیرەی سووری بەراورد بە رۆژانی رابردوو دابەزین.
سەرۆکی ئەنجوومەنی سەرکردایەتیی یەکگرتوو دەڵێت، رۆژانی هەینی و شەممە کۆنگرەی نۆیەمی یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان دەبەستن.
بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی هەڵەبجە دەڵێت، کارمەندێکیان لە کاتی دەوامی فەرمیدا جەڵتە لێیدا و گیانی لەدەست دا.
بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی رایگەیاند، لەسەر دۆسیەی كوشتنی كەسێک و برینداركردنی كەسێكی دیکە، تۆمەتبارێكیان دەستگیركردووە.
نرخی مریشکی زیندوو لەبەر چەند هۆکارێکی جیاواز لە هەرێمی کوردستان دابەزی.
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پۆلیسی هاتووچۆی هەرێمی کوردستان لە دوانیوەڕۆی ئەمڕۆوە مامەڵەکانی هاووڵاتییان رادەگرێت تاوەکو دەستپێکردنەوەی دەوام لە سەرەتای ساڵی نوێ.
ئەندامێکی ئەنجوومەنی باڵای کۆمەڵی دادگەریی کوردستان دەڵێت، "ئەو ئەندامەی کۆمەڵی دادگەری کە لە پەرلەمان سوێندی یاسایی خوارد [هێرۆ عەتار]، لای ئێمە دەرکراوە و گەڕاندنەوەی نییە".
راوێژکاری سەربازیی سەرۆکی هەرێمی کوردستان بەدووری دەزانێت ئەوەی لە سووریا روویدا، لە عێراقیش رووبدات. دەشڵێت، هێزەکانی عێراق ئەزموونی شەڕکردنیان لەو گرووپە چەکدارانەی سووریا زیاترە و دەتوانن رووبەڕوویان ببنەوە.
سۆپا لە ماڵێکی قەزای ئاکرێ لە پارێزگای دهۆک کڵپە دەکات و بەڕێوەبەرایەتیی تەندروستیی ئاکرێ دەڵێت، کچێک بەهۆیەوە گیانی لەدەست داوە.
شەشەمین پێشانگەی نێودەوڵەتیی کتێب لە سلێمانی دەکرێتەوە و 11 رۆژ بەردەوام دەبێت؛ زیاتر لە 200 وەشانخانە لە 12 وڵاتی جیاوازەوە بەشدار دەبن
نووسەر و توێژەرێکی کورد، کتێبێک بە ناونیشانی "ئەدەب و دەوروبەر" چاپ و بڵاودەکاتەوە. دەڵێت، "لەم کتێبەدا، ئەو بوار و بابەتانەی پەیوەندییان بە ئەدەبیاتەوە هەیە، جۆر و ئاستی پەیوەندییەکانیان لەگەڵ ئەدەب دا خراونەتەڕوو."
هاتووچۆی سلێمانی شۆفێران ئاگەدار دەکاتەوە کە ئەم چوارشەممەیە کاژێر 12:00ی نیوەڕۆ کامێرا جێگیرەکانی تۆمارکردنی تیژڕۆیی لەنێوان تاسڵوجە و چەمچەماڵ، کە خاڵ بۆ خاڵن، دەکەونەکار
بەڕێوەبەرایەتیی هاتووچۆی هەولێر رایگەیاند، لە داهاتوودا "هاتووچۆی پاسکیل، مۆتۆڕسکیل و ئۆتۆمبێلی قورس لە هەردوو شەقامی 120 و 150 مەتری قەدەخەن."
هاتووچۆی سۆران دەڵێت، کامێرای تۆمارکردنی تیژڕۆیی و خێرایی رێگەپێدراو لە جووتسایدی خێرای خەلیفان-سپیلک دانراوە.
لە قەزای سۆران خانووی كرێ دەستناكەوێت. سەرۆکی ئەنجوومەنی نووسینگەکانی خانووبەرە دەڵێت، "هۆکارەکە چڕیی دانیشتووان و هاتنی خەڵکی دەوروبەرە." خاوەن نووسینگەیەکی خانووبەرەش دەڵێت، "کرێی خانوو نزیکەی دوو هێندە زیاد بووە."
سەرپەرشتیاری دەروازەی زێت رایگەیاند، لە رۆژانی سەرژمێریدا، پابەندی بڕیاری قەدەخەی هاتووچۆن؛ هیچ جموجۆڵێکی بازرگانی و گەشتیاری لە دەروازەکەدا نابێت.
نرخی مریشک بەرزبووەوە و لەبارەی هۆکارەکانی بەرزبوونەوەیشی هۆکاری جیاواز باس دەکرێن
وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار ئامادەکاری بۆ دەستپێکردنی قۆناخی دووەمی دابەشکردنی زەوی دەکات. گوتەبێژی شارەوانیی سلێمانی دەڵێت، "نزیکەی 6 هەزار کەس ناویان لە وەزارەت هاتووەتەوە".
بەرپرسێکی باڵای تورکمان لە هەرێمی کوردستان دەڵێت، "لە سەرژمێریدا تێبینییەکان لەسەر ناوچە کێشەلەسەرەکانن، لەدوای هاتنی داعش کۆمەڵێک خەڵک بەزۆر ناوچەکانیان پێ چۆڵ کرا و نەگەڕاونەتەوە." سکرتێری گشتیی پارتی دیموکراتی بێت نەهرێنی کریستیانەکانیش دەڵێت، "سەرژمێریی دانیشتووان لە عێراق دا، زیان بە ئێمە و پێکهاتەکانی دیکەیش دەگەیێنێت."
قایمقامی شارەزوور دەڵێت، ئەو بۆنەی لەم دوو، سی رۆژەی رابردوو دا بڵاوبووەوە، چارەسەرکرا. دەشڵێت "داوامان کردووە تۆڕێکی نوێی ئاو بۆ شارەزوور دروست بکرێت."
وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان دەڵێت، هەر کەسێک مووچەخۆری حکومەتی هەرێم بێت و تاوەکو 20-11-2024 کۆدی بایۆمەتریی نەبێت، لەلایەن وەزارەتی دارایی حکومەتی فیدراڵەوە مووچەکەی رادەگیرێت و خۆی بەرپرسیار دەبێت.
سەرۆکی دەستەی هەڵبژاردنەکانی هەرێمی کوردستان دەڵێت، "وێنەی هەموو ئەو فۆڕمانەی کە دەنگیان لەسەر دراوە و خراونەتە نێو سندووقەکان، دەخرێنە بەردەستی لایەنەکان."
سەرۆکی دەستەی هەڵبژاردنەکانی هەرێمی کوردستان لە کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق دەڵێت، "تەنیا دەستەی دادوەری دەسەڵاتی هەڵوەشاندنەوەی ئەنجامەکانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستانی هەیە."
دەزگای ئاسایشی هەرێمی کوردستان دەڵێت، ئەو چەکدارانەی دەستیان لە شەهیدکردنی دوو کارمەندی ئاسایشدا هەبوو، لە سنووری قەزای دووکان لە پارێزگای سلێمانی کوژران
وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان دەڵێت، لە دوو مانگی رابردوودا زیاتر لە 105 هەزار مووچەخۆر بایۆمەترییان کردووە. ئاماژە بەوەش دەکات، "75٪ـی کێشەی بایۆمەتریی مووچەخۆران و فەرمانبەران چارەسەر بووە".
ئەمڕۆ شوکر محەممەد عەلی، مامی کوژراوەکە بە رووداوی گوت: "ئێوارەی ئەمڕۆ دەوروبەری کاژێر 17:00، لەسەر کێشەیەکی کۆمەڵایەتی، برازام نێچیر عوسمان محەممەد بە دەستی ئامۆزایەکی خۆی کوژرا."
ئەحمەدی مەلا، نووسەر و شاعیر، کتێبێکی شیعری نوێ چاپ دەکات و دەڵێت، "ئەو کتێبەم 9 شیعر لەخۆ دەگرێت".
بەڕێوەبەری راگەیاندنی شارەوانیی سلێمانی دەڵێت، لە زۆربەی گۆڕستانەکانی نێو شاری سلێمانی جێگە نەماوە، لە گۆڕستانی نوێی سلێمانیش شوێنی گۆڕ بە کەس نافرۆشن
پۆلیسی ئیدارەی سەربەخۆی راپەڕین دەڵێت، لە رووداوێکی شەڕکردندا، مێرمنداڵێک کوژرا و یەکێکی دیکەش بریندار بوو.
بزووتنەوەى پەیوەندیی ئیسلامیی کوردستان لە بازنەی هەڵەبجە کشایەوە و بڕیاریدا بەشداریی لە هەڵبژاردندا نەکات. ئەندامێکی مەکتەبی سیاسیی ئەو حیزبە دەڵێت: "دەنگی ئیسلامییەکان پەرت ناکەین و دەنگ بە بەربژێرانی کۆمەڵی دادگەری دەدەین."
جێگری پارێزگاری هەڵەبجە دەڵێت، بە بڕیاری سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان 614 دەرچووی زانکۆ و پەیمانگا لە هەڵەبجە دادەمەزرێن و گوتیشی، "11 هەزار و 137 کەس فۆڕمی دامەزراندیان پڕ کردووەتەوە."
بەیانیی ئەمڕۆ، 22ـی ئەیلوول یەکەم زەنگی ساڵی خوێندنی 2024 - 2025 لە ئامادەیی رۆشنبیریی کوڕان لە کەرکووک لێدرا
وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان دەڵێت، زیاتر لە 91 ملیار دیناری دیکەی پشکی گەنجینەی فیدراڵیی لە داهاتی نانەوتیی هەرێمی کوردستان خستە سەر هەژماری بانکیی وەزارەتی دارایی عێراق
ئەمڕۆ شەممە، 21ی 9ی 2024، پشتیوان سادق، ئەندامی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان و بەرپرسی مەکتەبی رێکخستنی پارێزگای هەولێر رایگەیاند، "ئەمڕۆ لە بارەگای مەکتەبی رێکخستن پێشوازیمان لە نێچیرڤان بارزانی، جێگری سەرۆکی پارتیمان کرد. لە هەولێر لەگەڵ بەرپرسی لقەکانی پارێزگای هەولێر و ئیدارەی سەربەخۆی سۆران کۆبوونەوە."
لیژنەى ئەمنیى پارێزگاى هەولێر رایگەیاند، کەسانێک بە ئۆتۆمبێلەکانیان بوونەتە هۆی بێزاریی خەڵک؛ تاوەکو بڕیاری پێویست بە بانگەشەی هەڵبژاردن دەردەچێت، هەرکەسێک سەرپێچی بکات سزا دەدرێت.
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە قەزای خەباتی سەر بە پارێزگای هەولێر بەردی بناخەی 15 باخچەی ساوایان و قوتابخانەی دانا
پارێزگاری سلێمانی رایگەیاند، لیژنەی باڵای ئارامیی هەرێمی کوردستان بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمان داوا لە هەموو لایەک دەکات پابەندی یاسا و رێنوێنییەکانیان بن، "بە یاسا مامەڵە لەگەڵ هەر لادانێکی یاساییدا دەکەین."
لەسەر رێگەی سەرەکیی کەرکووک – هەولێر تەقە لە پۆلیسێک کرا و کوژرا.
ئەندامێکی جڤاتی نیشتمانی و رێكخهری ژووری حكومهت لە بزووتنەوەی گۆڕان دەڵێت، بزووتنەوەکەیان "بە هیچ شێوەیەک بڕیاری کشانەوە لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان نادات."
وەزارەتی پێشمەرگە رایگەیاند، "بههۆی تهقینهوهی بۆمبێكی چێندراو، له ناوچهی غهڕهی نێوان خورماتوو - كفری، پێشمهرگهیهكی دانیشتووی خورماتوو، به سهختی بریندار بوو."
گوتەبێژی جێگری سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان دەڵێت، "ئەمڕۆ لیستی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان رادەستی بەغدا دەکرێت."
مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان بە بۆنەی یادی لەدایکبوونی پێغەمبەری ئیسلام پەیامێکی بڵاوکردەوە و داوای، "گیانی ئاشتەوایی، لێبووردەیی و پێکەوەژیان پتەو بکرێن؛ بیری تووندوتیژی لە هەرێمی کوردستان دووربخرێتەوە".
لە پارێزگای دهۆک باوکێک کوڕێکی خۆی کوشت. بەگوێرەی زانیارییەکان، کوڕەکە بە خەڵکی گوتووە، "لە بەرامبەر بڕێک پارەدا، داتاندەمەزرێنم."
وەزیری کار و کاروباری کۆمەڵایەتیی هەرێمی کوردستان دەڵێت، 205 هەزار خێزانی کەمدەرامەت لە هەرێمی کوردستان هەن. نزیکەی 10 ملیار دینار پێویستە بۆ هاوتاکردنی مووچەی خاوەن پێداویستیی تایبەت. دەشڵێت، ئەوانەی کێشەی بایۆمەترییان هەیە، ژمارەیان نزیکەی 12 هەزار کەسە
ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق رەزامەندیی نیشاندا مووچە راگیراوەکان خەرج بکات؛ هاوکات مووچەی مانگی حەوتی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستانی خەرج کرد
وەزیری پەروەردە، رەنگی جلوبەرگی یەکپۆشی قوتابیان و خوێندکارانی لە ناوەندەکانی خوێندن لە هەرێمی کوردستان بەپێی قۆناخەکان دیاریکرد. بەڕێوەبەری پەروەردەی کۆیەش دەڵێت، "یەکپۆشی بۆ جلوبەرگی منداڵانی باخچەکان ئاسایی دەبێت".
هەردوو ئەنجوومەنی وەزاریی عێراق بۆ کاروباری ئابووری و ئەنجوومەنی ئابووریی هەرێمی کوردستان دوێنێ و ئەمڕۆ لە هەولێر کۆبوونەوە و باسیان لە دۆسییەکانی مووچە، خانەنشینان، خاوەنپێداویستیی تایبەت، پیشەسازی، دەروازە سنوورییەکان و وەبەرهێنان کرا. ئەنجامی کۆبوونەوەکە ئەوەبوو کە لیژنە بۆ هەموو دۆسییەکان دروستکرا.
وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاوی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجوومەنی وەزاریی ئابووریی حکومەتی عێراق و هەرێمی کوردستان دا، بڕیاردرا پاڵپشتیی بەبازاڕکردن و ساخکردنەوەی بەرهەمی تەماتەی جووتیارانی هەرێمی کوردستان بکرێت
سەرۆکی سەندیکای گواستنەوە و گەیاندنی پارێزگای هەولێر دەڵێت، "سبەی نرخی پاس لە نێو شاری هەولێر، لە 750 دینارەوە دەبێتە 500 دینار."
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی گەرمیان "هۆشداری" دەداتە هاونیشتمانیان و دەڵێت، "دوو حاڵەتی نەخۆشیی کۆلێرا لە سنوورەکەمان تۆمار کراوە."
ئەمڕۆ یەکشەممە رۆژی دەستبەکاربوونی مامۆستایانە بۆ ساڵی خوێندنی 2024 - 2025؛ بەشێک لە مامۆستایانی وانەبێژیش واژۆی دەستبەکاربوونیان کرد
پارێزگای دهۆک لەسەر هێڵی بوومەلەرزە نییە، بەڵام جارجار بوومەلەرزەی بچووک یان کاریگەری بوومەلەرزەی باکووری کوردستان و تورکیا لەوێ هەستی پێدەکرێت.
وەرزی دەستپێکردنی خوێندن لە زانکۆ و پەیمانگەکانی هەرێمی کوردستان نزیکە و یەکێک لە هەنگاوە سەرەتاییەکانی زانکۆ و پەیمانگەکانیش دابینکردنی شوێنی مانەوەیە بۆ خوێندکارانی دەرەوەی ئەو شارەی ناوەندە زانستییەکەی لێیە.
بەڕێوەبەرايەتیی بەرگریی شارستانیی هەولێر دەڵێت، "نیوەڕۆی ئەمڕۆ کوڕێکی تەمەن 16 ساڵ لە کاتی مەلەوانیدا لە ئاودا خنکا."
گوتەبێژی پارتی دیموکراتی کوردستان لە راگەیێندراوێکدا دەڵێت، "ماوەیەکە، بەشێک لە بەرپرس و میدیاکانى یەکێتیى نیشتمانیى کوردستان، دوور لە پرەنسیپ و ئەتەکێتى سیاسى و لە روانگەى دۆخى ناوخۆیى خودى یەکێتییەوە لە پارتیمان دەڕوانن و دژ بە رێزدار (مەسرور بارزانى) جێگرى سەرۆکى پارتیمان و سەرۆکى حکومەتى هەرێمى کوردستان، هەڵوێستى نەیارانە و قین لە دڵانە و چەواشەکارى و هەواڵى بێ بنەما، بڵاودەکەنەوە".
دارا ئەحمەد، بەڕێوەبەری گشتیی پەروەردەی گەرمیان ئەمڕۆ دووشەممە بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت: "تەنیا ئەو مامۆستایانە دەکرێنە گرێبەست کە لە کەرتی گشتیی دەوام دەکەن".
ئەندامێکی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق دەڵێت، چاودێریی دارایی عێراق داوای کردووە مووچەی مامۆستا و فەرمانبەرانی خوێندنی کوردی لە پارێزگای کەرکووک بگوازرێتەوە سەر عێراق. بەڕێوەبەری خوێندنی کوردیش لە کەرکووک دەڵێت، "بەغدا رازی نییە میلاکی خوێندنی کوردی بچێتە سەر عێراق".
دەنگۆی فرۆشتنی مۆڵەتی نێودەوڵەتیی شۆفێری لەلایەن نووسینگەکانی فڕۆکەوانی هەیە. هاتووچۆی سلێمانی دەڵێت، زانیارییان لەو بارەیەوە نییە و وەزارەتی ناوخۆش بە نووسراو ئەوانی لەو بابەتە ئاگادار نەکردووەتەوە.
بەڕێوەبەرایەتیی هاتووچۆی هەولێر رایگەیاند، سبەی بەشێکی رێگەی سەرەکیی هەولێر-کۆیە دادەخرێت.
سەرپەرشتیاری بەنداوی ئاقووبان دەڵێت، پرۆژەی بەنداوی ئاقوبان کە لە سنووری قەزای شەقڵاوە دروستکراوە، کارەکانی تەواو نەبوون. دەرچەی بەنداوەکە و پیژەومەترەکەیشی ماون و تەواو نەکراون
سەرۆکی شارەوانیی سەنگەسەر دەستگیرکرا و بە کەفالەت ئازاد کرا. گوتەبێژی پۆلیسی ئیدارەی سەربەخۆی راپەڕین دەڵێت، "دۆسیەی سەرۆکی شارەوانیی سەنگەسەر لای ئێمە نییە."
بەڕێوەبەری ئەزموونەکانی بەڕێوەبەرایەتیی پەروەردەی هەولێر دەڵێت، 15ـی ئەیوولی 2024، ساڵی نوێی خوێندن دەستپێدەکات.
"هەر ئۆتۆمبێلێکی بێسەرەتا تووشی رووداو بێت، لەلایەن پۆلیسەوە پەڕاوی لێکۆڵینەوەی بۆ دەکرێتەوە و شۆفێرەکەی بە بڕی یەک ملیۆن دیناری عێراقی سزای دارایی دەدرێت."
گوتەبێژی بارەگای بارزانی دەڵێت، سازش لە کوردستانیبوونی کەرکووک ناکەین. "دەبێت پارێزگاری کەرکووک کوردێکی میانڕەو بێت و رێککەوتنی چەواشەکارانە، ئەنجامەکەی شکستە."
گوتەبێژی وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی هەرێمی کوردستان دەڵێت، لەسەر داوای وەزارەتی پەروەردەی هەرێمی کوردستان، وەزارەتی گواستنەوە کۆمپانیاکانی ئینتەرنێت پابەند دەکات لە رۆژانی تاقیکردنەوەی قوتابیانی 12ـی ئامادەییدا 2 کاژێر ئینتەرنێت رابگرن.
دەروازەی زێت بەهۆی نۆژەنکردنەوەی رێگەی گەیشتن بەو دەروازەیە دادەخرێت. سەرپەرشتیاری دەروازەکە لە دیوی هەرێمی کوردستانەوە دەڵێت، "داخستنەکە تەنیا بۆ یەک رۆژ دەبێت".
لە کوێستانی وێزێی باڵەکایەتی سەر بە قەزای چۆمان، ورچێک بە کوژراوی دۆزرایەوە. قایمقامی چۆمان دەڵێت، "شوێنی گولـلە بە جەستەیەوە دیارە."
هاونیشتمانییەک لە سنووری ناحیەی ژاراوە دوای 29 رۆژ مانەوە لە نەخۆشخانە، گیانی لەدەستدا. کەسوکاری دەڵێن: "دەرمانی گیایی خواردووە."
بەڕێوەبەری گشتیی بەنداوەکانی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، هەولێر پێویستی بە ئاوێکی زۆرە، بە پڕۆژەی گەورەی وەکو بەنداوی بێخمە و مەنداوە کێشەی کەمئاوی لە هەولێر چارەسەر دەبێت
نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستان بەرزترین ئاستی تۆمارکرد؛ ئێستا بۆ یەکەمجار، مسقاڵێکی عەیار 21 بە 525 هەزار دینار دەفرۆشرێت.
هەژمارێک بەناوی زانکۆی سەڵاحەدینەوە دروستکراوە و هەواڵ و زانیاری بڵاودەکاتەوە. بەرپرسی راگەیاندنی زانکۆی سەلاحەدین دەڵێت، "هەژمارەکە ساختەیە و پەیوەندیی بە ئێمەوە نییە."
سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ ئاگر لە بنکەیەکی بەرگریی شارستانیی سێمێل کەوتەوە. بەرگریی شارستانیی دهۆکیش دەڵێت، "ئاگرەکە کۆنترۆڵ کرا و زیانی گیانیی نەبووە."
هاوگوتەبێژی لیژنەی زمان و کولتووری دەم پارتیی وان دەڵێت، "هێرش بۆ سەر زمانی کوردی لە باکووری کوردستان زۆر زیادی کردووە"؛ ئاماژە بەوەش دەکات، "پێشتریش دژایەتیی زمانی کوردی دەکرا، بەڵام وەک ئێستا ئاشکرا و دڕندانە نەبووە."
گەنجێکی شاری هەولێر تووشی شێرپەنجە بووە و برایەکی مۆخی خۆی پێدەبەخشێت. گەنجە بەخشەرەکە دەڵێت: "جگە لەوەی برامە، ئەوەی دەیکەم کارێکی مرۆییشە."
وەزارەتی شارەوانیی هەرێمی کوردستان دەڵێت، رهزامهندییان لهسهر خهرجكردنی چهند گوژمهیهک بۆ جێبهجێكردنی 9 پرۆژهی خزمهتگوزاری داوە
میری ئێزدییانی کوردستان، عێراق و جیهان: دۆخی کوردانی ئێزدی باش نییە و پێویستە کاری زیاتر بکرێت تاوەکو بگەڕێنەوە شنگال.
بەڕێوەبەری پاسپۆرتی سلێمانی دەڵێت، "یاسای ئێستا پابەندی کردووین بەوەی هەر دەبێت رەزامەندیی باوک لەسەر دەرهێنانی پاسپۆرت بۆ منداڵی خوار 18 ساڵ وەربگیرێت؛ بۆیە دەمانەوێت هەموار بکرێتەوە."
رۆژی 29ی 7ی 2024، سیروان محەممەد، گوتەبێژی وەزارەتی کارەبای سلێمانی بە رووداوی گوت: "بەهۆی رەشەباوە، 14 فیدەری کارەبای نێو شاری سلێمانی زیانیان پێگەیشتووە."
سەرۆکی دەستەی گەشتوگوزار هەروەها دەڵێت: "گەشتیاران کە سەردانی شوێن و وڵاتێک دەکەن، دەیانەوێت هونەر و کولتووری ئەم وڵاتە بناسن. مانای نییە لە شوێنە گەشتیارییەکانی هەرێمی کوردستان نمایشی هونەر و کولتووری نەتەوەی دیکە بکرێت بەڕەهایی. ئەمە قابیلی قبووڵ نییە و دەمەوێت ٪80 گەشتیاران گوێیان لە گۆرانی کوردی بێت ئینجا وڵاتانی دیکە."
حکومەتی هەرێمی کوردستان رێنوێنیی نوێی بۆ پڕكردنەوەی فۆڕمی زەویی فەرمانبەران دەرکرد و تێیدا هاتووە: "خزمەتی کردەیی بۆ پڕكردنەوەی فۆڕمەكە هەژمار دەكرێت لەگەڵ خزمەتی گرێبەست، پارێزەرایەتی، هاوسەر و ئەو منداڵانەش، كە لای دایك و باوك ماون و شوویان نەكردووە و ژنیان نەهێناوە."
کەشناسیی هەرێمی کوردستان دەڵێت، سبەی ئاسمان ساماڵ دەبێت و بای مامناوەند هەڵدەکات. کەشناسێکیش دەڵێت: "بەهۆی خێرایی ئەو بایەی روو لە ناوچەکامان دەکات، پێشبینی دەکرێت ببێتە هۆی باران لە هەندێک ناوچە."
رۆژی 7ـی تەممووز منداڵێک لە ئاوی بێخاڵدا خنکا. گوتەبێژی بەرگریی شارستانیی سۆران دەڵێت، "تەرمەکەمان دۆزییەوە".
بەرپرسێکی یەکێتی لە کەرکووک هۆشداری لە کەمبوونەوەی ژمارەی کورد و زیادبوونی ژمارەی عەرەب لە کەرکووک دەدات، دەڵێت بەپێی ئەو توێژینەوانەی کردوویانە، لەدوای دوو هەڵبژاردنی داهاتوو، عەرەب لە کەرکووک دەبنە زۆرینە.
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی سلێمانی و نەخۆشخانەی هیوا رایدەگەیێنن، ئەو ئامارانەی لەبارەی نەخۆشیی شێرپەنجە بەناوی نەخۆشخانەکە بڵاوکراونەتەوە، "سەرجەمیان ھەڵەن و پەیوەندییان بە نەخۆشخانەی ھیواوە نییە."
لیژنەی گواستنەوە و گەیاندنی پەرلەمانی عێراق ئەنجامی سەردانەکەیان بۆ فڕۆکەخانەی سلێمانیی ئاشکرا کرد و رایگەیاند ئەو سزایەی لەلایەن تورکیاوە بەسەر فڕۆکەخانەکەدا سەپێندراون سیاسین.
بەڕێوەبەری گشتیی کۆمپانیای گشتیی بازرگانیی دانەوێڵەی عێراق دەڵێت، وەرگرتنی گەنمی پارێزگاکانی عێراق وەستاوە؛ ئاماژە بەوەش دەکات، تەنیا 100 هەزار گەنمی هەرێمی کوردستان ماوە وەری بگرن.
کۆمەڵی دادگەریی کوردستان 59 بەربژێری لە هەر 4 بازنەکەی هەرێمی کوردستان بۆ پەرلەمانی کوردستان هەیە. سەرۆکی لیستی ئەو حیزبە لە بازنەی هەولێر دەڵێت، خەڵک لە دەرەوەی کۆمەڵیش ویستبێتی لەسەر لیستی ئەوان خۆی بەربژێر بکات، پەسندیان کردووە.
سەرۆکی لقی هەولێری کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکان دەڵێت، تاوەکو ئێستا 37 کەس کۆدیان بۆ بەربژێربوون لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان وەرگرتووە و 25 کەسیان بەڵگەنامە و پێداویستییەکانی دیکەیان گەڕاندووەتەوە
ئێوارەی ئەمڕۆ ئاگر لە زەویوزاری دەورووبەری سنووری ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ کەوتەوە. گوتەبێژی بەرگریی شارستانیی زاخۆ دەڵێت، "تەنیا پووش و پاوان سووتاون."
لە نیوەڕۆی ئەمڕۆوە شۆفێرانی بارهەڵگر رێگەی سەرەکیی سلێمانی – کەرکووکیان داخستووە. شۆفێرێک دەڵێت: "کرێی قەپان 5 هەزار دینارە و تەنیا لێرە 20 هەزار دینار وەردەگرن."
کەشناسیی هەرێمی کوردستان پێشبینی دەکات سبەی پلەی گەرما لە هەموو شارە گەورەکان لە سەرووی 40 پلەی سیلیزی بێت
وەزیری پێشمەرگە لەبارەی کێشەی مووچەی پێشمەرگە و هێزە ئەمنییەکان رایگەیاند، "بڕیارە ئەمڕۆ لیژنەی حکومەتی عێراق سەردانی وەزارەتی پێشمەرگە، یەکەکانی 70 و 80ـی پێشمەرگە بکات"؛ ئاماژەی بەوەشکرد، "کێشەی مووچە لەم دوو سێ رۆژەدا چارەسەر دەبێت."
هێرش و بۆردوومانەکانی سوپای تورکیا بۆ سەر خاکی هەرێمی کوردستان بەردەوامن؛ فەریقێکی خانەنشینی پێشمەرگە دەڵێت: "رۆژانە هەموو زانیارییەکان بە برووسکە بۆ هێزەکانی عێراق دەنێردرێت؛ بەڵام بێدەنگن و ئەوەیش نیشانەی ئەوەیە کە ئەوان پێی رازین".
مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوە رادەسپێرێت بەدواداچوون بۆ بەهاناوەچوونی کۆچبەرەکانی نێو بەلەمەکەی کەناراوەکانی ئیتاڵیا بکات.
کەشناسیی هەرێمی کوردستان پێشبینی دەکات پلەی گەرمای سبەی لە تەواوی شارە سەرەکییەکان لەسەروو 40 پلەی سیلیزییەوە بێت.
دکتۆرێکی ددان لە بنکەیەکی پۆلیسی شاری سلێمانی سکاڵای هەبووە، لەوێ لەگەڵ ئەفسەرێکی بنکەکە بووەتە دەمەقاڵەیان. پۆلیسی سلێمانیی دەڵێت، "دکتۆر دونیا سووکایەتی بە پۆلیس کردووە و ئێستا بەندکراوە."
بەپێی ئاماری وەزارەتی دارایی و ئابووری، ژمارەی وانەبێژان لە هەرێمی کوردستان 37 هەزار 734 کەسە، بڕی بودجەی پێویست بۆ شایستە داراییەکانیان نزیکەی 13 ملیار و 700 ملیۆن دینارە.
ئەو منداڵەی گوایە دەستدرێژیی کراوەتە سەر خاوەن پێداویستی تایبەتە. ئاراس عوسمان، سەرۆکی کۆمەڵەی ئۆتیزم ئەمڕۆ بە رووداوی گوت "تەمەنی منداڵەکە 13 ساڵ بوو. كچەکە خۆی سووتاندووە و گیانی لەدەستداوە."
وەزیری کشتوکاڵی هەرێمی کوردستان دەڵێت، هەموو پێویستییەکانمان بە دۆکیۆمێنت داونەتە وەزارەتی کشتوکاڵی عێراق، بەڵام حیساب و کاریان بەو دۆکیۆمۆنتانە نەکرد. دەشڵێت، "داوامان کردووە عێراق هەموو گەنمی جووتیارانی هەرێمی کوردستان وەربگرێت".
وەزیرێکی عێراق دەڵێت، لیستی مووچەی پێشمەرگە و هێزە ئەمنییەکان لە دیوانی چاودێریی داراییە و "هیچ کێشەیەکی نییە." دەشڵێت، "لە دوو رۆژی داهاتوودا، وردبینیی لیستی مووچەی هێزە ئەمنییەکان تەواو دەکرێت."
ئەندامێكی لیژنەی دارایی لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق دەڵێت، وەزیری دارایی عێراق پێی راگەیاندووە، "لیستی هەر وەزارەتێک بە ناو بۆم هاتبێت، مووچەی ئەو وەزارەتەم ناردووە."
هەرچەندە بڕیاری داخستن بۆ سەرجەم پاڵاوگە نایاساییەکانی ناوچەی کواشێ لە پارێزگای دهۆک دەرچووە، بەڵام بەپێی زانیارییەکانی رووداو، هێشتا نزیکەی 20 پاڵاوگەی نایاسایی کار دەکەن. دەستەی ژینگەش هۆشداری لەبارەی ژینگەوە دەدات
شوێنەوارێک لە سلێمانی دۆزرایەوە كە مێژووەكەی بۆ 3500 ساڵ لەمەوبەر دەگەڕێتەوە. شوێنەوارناسێکیش دەڵێت، "لە كۆشكێک، نووسینی مێخی، دوو ناوی كوردی كۆن و چەند مۆرێک پێکهاتووە."
بەرگریی شارستانیی گەرمیان هۆشدارییەکی بڵاوکردەوە و بە هاونیشتمانییان دەڵێت، "نابێت لە رووباری سیروان مەلە بکەن."
کەشناسیی هەرێمی کوردستان دەڵێت، ئەمڕۆ ئاسمان ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت و پلەی گەرماش 1 بۆ 2 پلە بەراورد بە تۆماری دوێنێ بەرز دەبێتەوە. کەشناسێکیش باس لەوە دەکات، "باران و سەرما کۆتاییان هات. شەپۆلێکی گەرما بەڕێوەیە."
سەرچاوەیەکی تایبەت بە رووداوی گوت، ئەو ئاگرەی لە زەویوزاری ئەو ناوچانە کەوتبووەوە، کۆنترۆڵ کرا. گوتیشی "زۆربەی ئاگرەکە لە دەوروبەری ناوچەکانی عامودێ بووە."
کەشناسیی هەرێمی کوردستان دەڵێت، ئەمڕۆ ئاسمان هەور و نیمچەهەور دەبێت. لە شەودا ئەگەری نمەباران لە هەندێ ناوچە شاخاوییە بەرزەکان و سنوورییەکان هەیە.
دووکاندارێکی دیکەی بازاڕی قەیسەریی کۆنی کەرکووک بە رووداوی گوت "چوار دووکانم لەو بازاڕەدا هەن و بەتەواوی سووتاون. زیانێکی زۆری مادیمان بەرکەوتووە. نازاندرێ هۆکاری ئاگرەکە چییە؛ پێویستە حکومەت هۆکارەکەی بدۆزێتەوە."
کەشناسیی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، سبەی ئاسمان لەنێوان پەڵەهەور و نیمچەهەور دەبێت، لە هەندێک ناوچە هەورى تەواوە. ئەمڕۆ ئەگەری نمەباران لە هەندێک ناوچە هەیە. کەشناسێکیش دەڵێت، "سبەی و دوو سبەی پلەی گەرما 2 تاوەکو 3 پلە بەرز دەبێتەوە."
گوتەبێژی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان دەڵێت، بەشداریی سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە کۆبوونەوەکانی بەڕێوەبردنی دەوڵەت لە بەغدا، وێنەیەکی دیکەی بە لایەنەکان دا
دەستەی نوێی سەرۆکایەتیی ئەکادیمیای کوردی لە شاری هەولێر هەڵبژێردران. سەرۆکی نوێی ئەکادیمیای کوردیش دەڵێت، هەر بوارێکی کولتووری کە پەیوەندی بە کورد و کوردستان هەبێت "ئێمە تێیدا خەبات دەکەین."
گوتەبێژی پۆلیسی سلێمانی دەڵێت: "شێرزاد عەبدولوەهاب بەپێی مادە دوو لە یاسای خراپ بەکارهێنانی ئامێرەکانی پەیوەندی، سکاڵای لەسەر تۆمارکراوە."
بەڕێوەبەری گشتیی شوێنەواری هەرێمی كوردستان دەڵێت، لە حەوز بەرەوخواری ئێسکەپەیکەری شانەدەر زێد دۆزراوەتەوە و "هەوڵی هێنانەوەی دەدەین." دەشڵێت، ساڵانە 25 تاوەکو 35 تیمی شێونەواری لە کوردستان کار دەکەن. سەرۆکی تیمی شوێنەوارناسیش لە ئەشکەوتی شانەدەر دەڵێت، دۆزینەوەکان لە ئەشکەوتی شانەدەر ئەوە دەردەخەن کە نیاندەرتاڵەکان "بە ئاگر چێشتیان لێناوە و پێکەوە نانیان خواردووە."
ئەمشەو شێرزاد عەبدولوەهاب ناسراو بە 'مامە ڤاندام' دەستگیر کرا. گوتەبێژی پۆلیسی سلێمانی دەڵێت: " بە یاسای خراپ بەکارهێنانی ئامێرەکانی پەیوندی دەستگیر کراوە."
بۆ یەکەمجار فەقێیەکی ئەفریقی، ئیجازەی مەلایەتی لە هەولێر وەرگرت. مامۆستایەکی دەڵێت: "عەرەبییەکی روون دەزانێت و بە عەرەبی لای ئێمە خوێندوویەتی."
کەشناسیی هەرێمی کوردستان دەڵێت، سبەی ئاسمان نیمچەهەور دەبێت، ئەگەری نمەباران لە هەندێک ناوچە هەیە؛ بڕی دابارین لە ناوچە شاخاوییەکان زیاتر دەبێت. کەشناسێکیش دەڵێت: "سبەی پلەی گەرما بە جێگیر و نزم دەمێنێتەوە."
هێرشەکەی سەر کێڵگەی گازی کۆرمۆر بووە هۆی کەمبوونەوەی بەرهەمهێنانی کارەبا لە هەرێمی کوردستان، بەڕێوەبەری کۆنترۆڵی کارەبای هەڵەبجەش دەڵێت، "پێدانی کارەبا لە 18 کاژێرەوە بووەتە 5 کاژێری پچڕپچڕ."
کتێبی "بارزانی و رێڕەوە مێژووییەکەی" بە شێوازی دیجیتاڵی لە وڵاتانی ئەورووپا بڵاوکرایەوە و نووسەرەکەی دەڵێت "بڕیارە بە زمانەکانی کوردی، عەرەبی، ئینگلیزی و رووسیش چاپ و بڵاوی بکەمەوە."
دوو رۆژ بوو گازی شل (غازی ماڵان) لە سلێمانییەوە بۆ هەولێر و دهۆک نەدەنێردرا. قایمقامی چەمچەماڵ دەڵێت، خراپیی رێگەکانی گواستنەوە کێشەی بۆ ناردنی گاز دروستکردووە
ئەمڕۆ شاندێکی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان سەردانی بەرەی تورکمانیی کرد. گوتەبێژی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان دەڵێت، ناکۆکییە ساسییەکان گورزی یاسایی و سیاسیی لە هەرێمی کوردستان داوە
وەزیری هەرێم بۆ کاروباری پێکهاتەکان دەڵێت، "هاتنی سەرۆککۆماری تورکیا بۆ هەولێر واتای گرنگیدانە بە هەرێمی کوردستان." ئاماژە بەوەش دەکات، کار لەسەر ئەوە کراوە نەوتی کوردستان لەڕێگەی بۆرییەوە هەناردەی دەرەوە بکرێتەوە
جەمال هیدایەت، هونەرمەند و دامەزرێنەری "تیپی هونەریی هەولێر" بە نەخۆشی كۆچی دواییكرد
کەشناسیی هەرێمی کوردستان دەڵێت، سبەی ئاسمان ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت و پلەی گەرماش بەراورد بە ئەمڕۆ کەمێک بەرزدەبێتەوە. کەشناسێکیش دەڵێت، "ئەم کەشە بۆ هەفتەیەک بەردەوام بێت".
یەکەم رۆژی پێشانگەکە ئەمڕۆ چوارشەممە، 17ـی نیسانە و تاوەکو 27ی نیسانی 2024 بەردەوام دەبێت. رۆژانە لە کاژێر 10:00ـی بەیانییەوە تاوەکو 20:00 کراوەیە.
لە 50 رۆژدا بازاڕی لەنگەی هەولێر دووجار ئاگری گرت. جاری یەکەم لە 27ـی شوبات بوو؛ 8ـی ئەم مانگەش ئاگر تێیدا کەوتەوە و دەیان دووکان سووتان.
قایمقامی چۆمان دەڵێت، "بەهۆی نەپاراستنی ژینگەی گۆمی فێڵاو لە سنوورەکە، ناچارین رێنوێنی دەربکەین و هەندێک شت قەدەخە بکەین."
بەهای دینار بەرامبەر دۆلار نزمبووەوە و 100 دۆلاری ئەمریکی گەیشتە نزیکەی 148 هەزار دینار.
رۆژانە نرخی سەوزە و میوە لە عەلوەکانی هەرێمی کوردستان دەگۆڕێت؛ بەرپرسی چاودێریی گومرگی کشتوکاڵی لە هەولێر دەڵێت "نرخی سەوزە و میوە بەراورد بە هەفتەی رابردوو زیادی نەکردووە؛ تەنیا تەماتە 100 دینار گران بووە."
بەڕێوەبەری راگەیاندنی کارەبای پارێزگای سلێمانی دەڵێت، کارەبای نیشتمانی زیادی کردووە و رۆژانە لە 16 بۆ 18 کاژێر کارەبای نیشتمانی بە هاونیشتمانییان دەدرێت.
بەڕێوەبەرایەتیی هاتووچۆی هەولێر رایگەیاند "لە رۆژانی جەژنی رەمەزاندا هاتووچۆی بارهەڵگرەکان بۆ سەیرانگاکان قەدەخەیە." گوتەبێژی هاتووچۆی گەرمیانیش دەڵێت: "قەدەخەی هاتووچۆی بارهەڵگر و ماتۆڕسکیل بۆ دروست نەبوونی ئاستەنگییە."
وەزارەتی پێشمەرگە دەڵێت، بەیانیی ئەمڕۆ بەهۆی هەورەبرووسکەوە پێشمەرەگەیەک لە کاتی بەجێگەیاندنی ئەرکەکەی دا گیانی لەدەستدا.
گوتەبێژی پۆلیسی سلێمانی دەڵێت، 10 هاووڵاتیی ئەفغانستانی لە قەزای سەیدسادق دەستگیرکران کە بەنیازبوون بچنە شارەکانی نێوەڕاست و خوارووی عێراق و لەوێ کاربکەن.
بەرگریی شارستانی دهۆک رایگەیاند "ئەو تەرمەی لە لافاوەکەی دهۆک ون ببوو، دوای 17 رۆژ دۆزرایەوە. سەبارەت بە تەرمی سێیەمیش لە گەڕان بەردەوامین."
"ئەگەر عێراق توانی قەوارەی هەرێم هەڵبوەشێنێتەوە، با بیکات"
پارێزەری عومەری مامە کوردە لەبارەی دەستگیرکردنیەوە دەڵێت، "بە تۆمەتی سووکایەتی بە دامەزراوەکانی حکومەت دەستگیر کراوە؛ لە هەوڵی چڕداین تاوەکو ئازادی بکەین."
رزگار حەمە، بەرپرسی دەزگای هەڵبژاردنی یەکێتی لە بەرنامەی رووداوی ئەمڕۆی رووداو گوتی، "حیزبەکەی بەشداری لە هەڵبژاردن دەکات."
پاریزگاری دهۆک رایگەیاند، دەتوانن ئەمڕۆ دوو زۆن لەو پێنج زۆنە تەواو بکەن، کە بەر لافاو کەوتوون و بڕیارە قەرەبوو بکرێنەوە. هەوڵدەدەن سبەیش ئەو زۆنانەی ماون تەواویان بکەن.
کەشناسیی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، ئەمڕۆ ئاسمان بەتەواوی هەور دەبێت و لە زۆربەی کاتەکان نمەباران دەبارێت. کەشناسێکیش دەڵێت: "رۆژی هەینی پلەی گەرما 5 تاوەکو 6 پلە بەرز دەبێتەوە."
مهكتهبى سیاسیى بزووتنهوهى ئیسلامیى كوردستان رایگەیاند: "ئهو بڕیارانهی ئهم دواییهی دادگەی فیدراڵی به سیاسیی كراون." داواش دەکات تهواوی لایهنه سیاسییهكانی ههرێمى كوردستان كۆبونهوهیهكی بهپهله بکەن و "بەبێ رێککەوتنی پارتی و یەکێتی هیچ رێککەوتنێک سەرناکەوێت."
بەهۆی بارانبارینی بەردەوامەوە خانوویەک لە هەولێر رووخا. خاوەنەکەی دەڵێت "کاژێر 09:00 لە خەودابووین کە خانووەکەمان داڕما."
دوایین ئامار لەبارەی زیانەکانی لافاوەکەی دهۆک لەلایەن ژوورى ئۆپەراسیۆن و بەڕێوەبردنى قەیران و کارەساتی هەرێمی کوردستانەوە بڵاوکرایەوە، تێیدا ئاماژە بەوە کراوە، سێ کەس گیانیان لەدەستدا و 11 کەسیش بریندار بوون
کۆنگرەی بزووتنەوەی پەیوەندیی ئیسلامیی کوردستان کۆتاییهات و ئەنجامەکەی لەلایەن کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراقەوە پەسندکرا.
کەشناسیی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، "ئەمڕۆ ئاسمان بەتەواوی هەور دایدەگرێت، لە زۆربەی ناوچەکانی هەرێمی کوردستان نمەباران دەبارێت. سبەی ئاسمان بە هەور دادەپۆشرێ و نمەباران دەبارێت. پاشان بۆ تاوەبران و برووسکە دەگۆڕێت."
گوتەبێژی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستیی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەڵێت، "ماوەی 5 ساڵە، ساڵانە وەزارەتی خوێندنی باڵا بە 45٪ داشکان نزیکەی 70 ملیار دینار بۆ هاونیشتمانییان دەگەڕێنێتەوە لەو رێژەیە 20٪ـیشی زیاد کرد بەمەش 65٪ داشکاندنی کردووە."
بڕیارە بەمزووانە رۆمانێکی بەختیار عەلی چاپ بکرێت و رۆمانێکی دیکەی وەردەگێڕدرێتە سەر زمانی فەرەنسی. سەرپەرشتیاری چاپ و بڵاوکردنەوەی ناوەندی رەهەند دەڵێت، "دوای جەژنی رەمەزان، نوێترین رۆمانی ئەو رۆمانننوسە لە چاپخانە دێتەوە و بڵاوی دەکەینەوە."
ماوەی زیاتر لە مانگێکە بەهای دینار بەراورد بە رابردوو جێگیرە و 100 دۆلار لەنێوان 150 بۆ 151 هەزار دینار مامەڵەی پێوە دەکرێت.
کەشناسیی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، ئەمڕۆ ئاسمان نیمچە هەور و ساماڵ دەبێت. کەشناسێکیش دەڵێت، لە سێ رۆژی داهاتوودا، پلەی گەرما 5 بۆ 7 پلە بەرز دەبێتەوە.
گوتەبێژی بەرگری شارستانی هەولێر دەڵێت، 15%ـی دووکانەکانی بازاڕی لەنگە سووتاون، کە لەنێوان 150 بۆ 200 دووکانن.
نووسەر و مامۆستایەکی زانکۆ، کتێبێک لەبارەی پیتەر سینگەرەوە چاپ دەکات. ئەو نووسەرە دەڵێت: "هەفتەی داهاتوو کتێبەکە لە چاپ و بڵاودەکرێتەوە." ئەمڕۆ شەممە، 24ی 2ی 2024، دڵشاد حامید دەروێش، نووسەر و مامۆستای زانکۆ لەبارەی کتێبی 'ئەگەر ماسییەکان بیانتوانیبا هاوار بکەن' بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت، کتێبەکە "وەرگێڕانی بەشێکە لە وتارەکانی فەیلەسووف پیتەر سینگەر. بە گوتەی ئەو نووسەر و وەرگێڕە، وتارەکانی ئەم کتێبە بابەتی جۆراوجۆرن؛ وەک ئاژەڵان، سێکس، جێندەر، سیاسەت، تەندروستی، تەکنەلۆجیا و چەندین بابەتی دیکە.
لە رێوڕەسمێکدا لە چەمچەماڵ 172 رووفات لە مۆنۆمێنتی ئەنفال بەخاک دەسپێردرێن. نوێنەری سەرۆکی هەرێمی کوردستان دەڵێت، "پەیامی سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەبیرنەکردنی قوربانیان و داواکردنی مافی کەسوکاری ئەنفالکراوانە".
نرخی گۆشتی سوور لە سلێمانی بووە بە 24 هەزار دیناری عێراقی؛ بازرگانێک دەڵێت، "بەهۆی ئەوەی خەڵک وازی لە ئاژەڵداری هێناوە، ئاژەڵ کەم بووە و نرخی گۆشت زیادی کردووە."
هەر مادەیەکی پلاستیکی بۆ ماوەی 450 ساڵ لەسەر زەوی دەمێنێتەوە و دواتر شی دەبێتەوە
نوێنەری گشتیی مامۆستایانی وانەبێژ رایگەیاند، رۆژی چوارشەممە شایستە داراییەکانی مامۆستایانی وانەبێژ دابەش دەکرێن.
دادگەی باڵای فیدراڵیی عێراق بۆ تاوتوێکردنی چوار دۆسیەی جیاواز کە سێیان پەیوەندییان بە هەرێمی کوردستانەوە هەیە، دانیشت. پەیامنێری رووداو لە بەغدا رایگەیاند: "بۆ جاری یازدەیەم، دادگەکە لەبارەی بڕیاردان بۆ دوو سکاڵای هاوشێوە لەسەر یاسای هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان و هەمواری پێنج مادەی یاسای هەڵبژاردنەکە، دانیشتنەکەی دواخست."
ئەفسانەناسێکی کورد دەڵێت، خۆشەویستی لە نەورۆزدا کۆنترە لە ڤالانتاین و ئاماژە بەوەش دەکات، پێشنیاز دەکرێت رۆژی 21ی نەورۆز بکرێتە رۆژی خۆشەویستیی کوردی.
بەڕێوەبەری گشتیی پشکنین لە وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتیی هەرێمی کوردستان دەڵێت، نۆ دەرفەتی دامەزراندنیان لە رێگەی پڕکردنەوەی فۆڕمەوە هەیە، ئەو کەسانەی فۆرمەکە پڕ دەکەنەوە و ناویان دەردەچێت وەکو مامۆستا لە پەیمانگەی رووناهی و هیوای نابیستان دادەمەزرێندرێن.
ئانۆ جەوهەر، وەزیری گواستنەوەی هەرێمی کوردستان و کەسایەتی کریستیان دەڵێت، "دەبێت مافی کۆتا وەکو خۆی بمێنێت و کورسییەکانیان کەم نەکرێنەوە".
بێگەرد تاڵەبانی، وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاوی هەرێمی کوردستان، ئەندامی شاندی حکومەتی هەرێمی کوردستانە لە 11یەمین لووتکەی حکومەتەکان کە لە ئیمارات بەڕێوەدەچێت. لە هەڤپەیڤنێکدا لەگەڵ رووداو دەڵێت، ئێستا هەرێمی کوردستان خاوەنی هەشت بەنداوە، لە ئایندەیەکی نزیکیشدا 11 بەنداوی دیکە دروست دەکەن.
بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی نانەکەلی لە شاری هەولێر، کە تایبەتە بە تووشبووانی شێرپەنجە، رایگەیاند، ساڵی رابردوو 1800 تووشبووی نوێی شێرپەنجە لە نەخۆشخانەکەیان تۆمار کراون، واتە لە مانگێکدا 150 تووشبوو. دەشڵێت، "عێراق لە پێدانی دەرمانی شێرپەنجە هەرێمی کوردستان پشتگوێ دەخات."
پەروین فاتیح، ئەندامی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک رایگەیاند، لەدوای سوێندخواردنی ئەندامانی ئەنجوومەن، وا رێککەوتن پێنجشەممەی داهاتوو ئەنجوومەنی پارێزگا کۆببێتەوە. دەشڵێت، پۆستی پارێزگار بە مافی یەکێتی نیشتمانی کوردستان دەزانن.
یاریدەدەرێکی سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان دەڵێت، ئەو کارەساتەی شەوی رابردوو لە هەرێمی کوردستان روویدا، لە ماڵی بازرگانێکە کە خزمەتێکی گەورەی کوردستان و شاری هەولێری کردووە، "هێرشێکی ناڕەوا بوو بۆسەر خەڵکی هەولێر و بنیاتنانە گەورەکانی شارەکە."
لێپرسراوی مەکتەبی پەیوەندییەکانی یەکێتی دەڵێت، ئەوان وەکو یەکێتی سەرکۆنەی هەموو ئەو هێرشانە دەکەن رۆژانە دەکرێنە سەر شاری هەولێر و سلێمانی، "ئەوە پێشهاتێکی زۆر زۆر خراپە، لەنێو حکومەتیش نامانەوێ خاکی هەرێمی کوردستان ببێتە شوێنی ململانێی هیچ هێز و لایەنێک."
سەرچاوەی زەڵم بەهۆی بارانەوە ئاستی ئاوەکەی بەرزبووەتەوە و لە چەند لایەکی چیای هەورامانەوە، سەرچاوەکە تەقیوە.
بەرپرسی ئاماری دانیشتووان و هێزی کار لە دەستەی ئاماری هەرێمی کوردستان دەڵێت، لە عێراقدا، لە ساڵی 1987ـەوە هیچ سەرژمێرییەک نەکراوە، ئەوەی هەیە مەزندەیە، "پێشبینیش دەکەم لە هەرێمی کوردستاندا، تاوەکو 2040 ژمارەی دانیشتووان بگاتە 9 ملیۆن کەس.
گوتەبێژی وەزارەتی بازرگانیی عێراق دەڵێت، بۆ داننان بەو کۆمپانیایانەی لە هەرێمی کوردستان تۆمارکراون، کۆمەڵێک لیژنەی هاوبەش پێکهێنراون بۆ چارەسەری کێشەکان بە هاوئاهەنگیی فەرمانگەی تۆمارکردنی کۆمپانیاکان لە بەغدا. گوتیشی "زۆربەی کێشە تەکنیکییەکان چارە کراون."
یاریدەدەری بەڕێوەبەری گشتیی پەروەردەی سلێمانی دەڵێت هەوڵەکانیان بۆ کردنەوەی ناوەندەکانی خوێندن لە سنووری سلێمانی، چڕکردوونەتەوە. پرۆگرامی تایبەتیان بۆ ئەو ناوەندانە داناوە، کە لە قۆناخی چوار تاوەکو 11ـی ئامادەیی دەوامیان نەکردووە.
جێگری سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان دەڵێت، شاندی حکومەت لە بەغدان و لە هەوڵی ئەوەدان کە رێککەوتنێکی گشتگیر بکەن و "دەبێت کۆتایی بەوە بهێنین کە 700 ملیارەکە هات یان نەهات و لەم دڵەڕاوکێیە نەجاتمان بێت."
بەپێی پلانی دەستەی گەشتوگوزار و ئیدارەی پارێزگای دهۆک، پێشبینی کرابوو نزیکەی 40 هەزار گەشتیار سەردانی دهۆک بکەن. خاوەن هۆتێل و مۆتێلەکانی شاری دهۆک دەڵێن، "ئەو پلانە سەرکەوتوو نەبووە کە بۆ سەری ساڵی 2023 داڕێژرابوو."
خەڵکی گوندی چنارتوو دەڵێن بەرەبەیانیی ئەمڕۆ سنووری گوندەکەیان سێ جار لەلایەن فڕۆکەی بێفڕۆکەوانەوە بۆردوومان کرا و، "درۆن بە ئاسمانی ناوچەکەشدا دەسووڕێتەوە."
بەهۆی هێرشەکانی سوپای تورکیا بۆ سەر هەندێ ناوچەی رۆژئاوای کوردستان، ژمارەیەک هاونیشتمانی لە پارێزگای دێرسمی باکووری کوردستان ناڕەزایەتییان دەربڕی، لەئەنجامدا شەش کەسیان دەستبەسەرکران.
لە شاری عەفرینی رۆژئاوای کوردستان، لە ئاکامی تەقینەوەیەکدا، کەسێک گیانی لەدەستدا و پێنج کەسی دیکەش بریندار بوون.
تۆپخانەکانی هێزەکانی سووریا دیموکرات - هەدەسە، لە سنووری گوندەکانی تەلتەمر، هێزەکانی تورکیایان لە باکووری کوردستان تۆپباران کرد.
سەرپەرشتیارێکی بەشی هەڵبژاردنی کەرکووک – سەلاحەدین دەڵێت، "ململانێی هەڵبژاردن لە نێوان ئێمە و لایەنە عەرەبییەکان زۆر تووند بوو. کورد لە کەرکووک یەکەم دەبێت و پێشبینی دەکەم دەنگەکانی بگاتە 200 هەزار دەنگ."
گوتەبێژی یەکێتی دەڵێت "کورد گەورەترین فراکسیۆنی لە کەرکووک و گەورەترین فراکسیۆنی لە موسڵ هەیە. ئینشائەڵڵا کورد خۆی و دۆستەکانی هەشت کورسی زیاتر، لە کەرکووک بەدەست دەهێنێت."
ئەندامێکی سەرکردایەتیی یەکێتیی نیشتمانی کوردستان دەڵێت، یەکێتی "سەرکەوتنێکی گەورەی بەدەستهێناوە" و لە ناوچە دابڕێندراوەکان دەبێتە هێزی یەکەم.
بەڕێوەبەری پەیمانگەی کوردی بۆ هەڵبژاردن دەڵێت، ئەو ئەنجامانەی لە دەزگەکانی راگەیاندن و تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان رادەگەیێندرێن، بەشێکی زۆری رێکلامی هەڵبژاردنە و دوورە لە راستییەوە. دەشڵێت، "کۆمپانیا کۆرییەکە داوای لێبووردنی کردووە بۆ ئەو کێشەیەی لە دەنگدانی تایبەت دروست بوو، بەڵێنیداوە لە هەڵبژاردنی گشتی کێشە دروست نەبێت."
سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران رایگەیاند: "بۆ ریزگرتن لە قوربانییانی باڵاخانەکەی سۆران، کە بە هۆیەوە 14 کەس گیانیان لەدەستدا و چەند کەسێکیش برینداربوون، سەری ساڵ ئاهەنگ ناگێڕین."
فێستیڤاڵێکی ئەدەبی، کولتووری و کاری دەستی لە هەولێر بەڕێوەدەچێت و 10 رۆژ بەردەوام دەبێت. جگە لە پێشانگەی کتێب، سیمینار بۆ كەسانی شارەزا ساز دەکرێن.
بەڕێوەبەری گشتیی نووسینگەی دهۆکی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق بە رووداوی گوت: "ژمارەی دەنگەدەرانی ئاوارە 39 هەزارن، 32 هەزاریان لە نێو کەمپەکاندا دەنگ دەدەن و 7 هەزاریش لە دەرەوەی کەمپەکان دەنگ دەدەن."
دانیشتووانی خەلەکان لە سنووری پارێزگای سلێمانی خۆپێشاندانیان کرد و رێگەی سەرەکیی نێوان هەولێر - سلێمانییان داخست. نوێنەرێکی خۆپیشاندەران دەڵێت، "ئاو و کارەبامان کەمە و داوا دەکەین بۆمان زیاد بکرێت."
راوێژکارێکی سەرۆکی هەرێمی کوردستان دەڵێت، ژمارەی ئەو کوردە ئێزدییانەی لە ناوچەکانی خۆیان کۆچیان کردووە و ئاوارە بوون، دەگاتە 120 هەزار کەس و پێویستە سەرژمێرییەکی نوێ بکرێتەوە تاوەکو بتواندرێت ژمارەیان بخەمڵێندرێت.
بەڕێوەبەری گەشتوگوزاریی دهۆک رایگەیاند، لە دوو رۆژی داهاتوودا کێشەی گەشتیاریی کۆمپانیاکانی باشوور و نێوەڕاستی عێراق چارەسەر دەبێت و گوتیشی، " لە رۆژانی داهاتوودا کێشەی رێگەوبان و ئیقامە[ مۆڵەتی نشینگە]ـی گەشتیاران چارەسەر دەکرێت."
لە پارێزگای ئاگریی باکووری کوردستان، رووداوێکی هاتووچۆ لە نێوان حەوت ئۆتۆمبێل روویدا و بووە هۆی بریندار بوونی 19 کەس لە سەرنشینانی ئۆتۆمبێلەکان.
لە پارێزگەی ئەرزەڕۆمی باکووری کوردستان، نۆ خوێندکار بەهۆی خواردنی میوەوە ژەهراوی بوون. دەستبەجێ تیمێکی تەندروستی ئاگادارکراونەتەوە و بە ئەمبوڵانس گەیشتوونەتە خوێندنگەکە.
کەشناسیی تورکیا رایگەیاند، ئەمڕۆ لە زۆربەی پارێزگاکانی باکووری کوردستان، بارانی بەخوڕ دەبارێت و پێویستە خەڵکی ئەو ناوچانە ئاگادار بن.
تەرمی دوو کۆچبەری کوردی خەڵکی رۆژئاوای کوردستان لەسەر سنووری نێوان تورکیا و بولگاریا دۆزرانەوە. هۆکاری مردنی ئەو دوو کەسە تاوەکو ئێستا دیار نییە؛ دوو هەفتە لەمەوبەر ون ببوون
لە چەند رۆژی رابردوودا، پەروین چاکار، هونەرمەندی کوردی باکووری کوردستان کە کۆنسێرتێکی لە ئیستەنبووڵ سازکردبوو، تێیدا سەرۆکی جەهەپە و ژمارەیەک پەرلەمانتاری ئەو حیزبە و هەدەپ ئامادەی بوون، کاردانەوەی بەدوادا هات.
وەزیری دەرەوەی عێراق دەڵێت، بەستنەوەی عێراق بە شەڕی غەززە کاریگەریی خراپی دەبێت و ئەوەش کاریگەریی نەرێنی دەخاتە سەر دۆخی هەرێمی کوردستان. ئەمانەی لە زانکۆی ئەمریکی لە دهۆک باس کرد.