کەشناسیی هەرێمی کوردستان پێشبینی دەکات چوارشەممە پلەی گەرما لە سەروو 40 پلە بێت

18-06-2024
ژیڤان بەکر
A+ A-

هەولێر دیجیتاڵ

کەشناسیی هەرێمی کوردستان پێشبینی دەکات پلەی گەرمای سبەی لە تەواوی شارە سەرەکییەکان لەسەروو 40 پلەی سیلیزییەوە بێت. 

کەشناسیی هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ سێشەممە، 18-6-2024، بڵاویکردەوە، پێشبینی دەکرێت سبەی چوارشەممە ئاسمان ساماڵ بێت و لە ناوچەکانی باکووری هەرێمی کوردستانیش پەڵە هەور هەبێت. 
 
ئەوەی کە پەیوەندی بە پلەی گەرماوە هەیە، کەشناسی دەڵێت، پێشبینی دەکرێت بەرزترین پلەی گەرمای پێشبینیکراو بەم شێوەیەی خوارەوە بێت: 
 
هەولێر؛ 45 پلەی سیلیزی 
سلێمانی؛ 41 پلەی سیلیزی 
دهۆک؛ 43 پلەی سیلیزی 
کەرکووک؛ 47 پلەی سیلیزی 
هەڵەبجە؛ 43 پلەی سیلیزی 
زاخۆ؛ 43 پلەی سیلیزی 
سۆران؛ 40 پلەی سیلیزی 
گەرمیان؛ 47 پلەی سیلیزی 
 
کەشناسێک پێشبینی دەکات رۆژانی پێنجشەممە و هەینی پلەی گەرما بەراورد بە سبەی چوارشەممە دوو تاوەکو سێ پلە بەرزبێتەوە. 
 
شاڵاو هیدایەت، شارەزای کەشناسی ئەمڕۆ سێشەممە بە رووداوی گوت، هەوایەکی گەرم لە باکووری ئەفریقاوە هەڵیکردووە و رۆژی پێنجشەممە کاریگەرییەکەی زیاتر دەبێت و بەو جۆرەش پلەی گەرما بەرزدەبێتەوە.
 
ئەو کەشناسە گوتی، ئەو بەرزبوونەوەیە لە پلەی گەرما تاوەکو یەکشەممە بەردەوام دەبێت.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

نێجیرڤان بارزانی سەرەخۆشی لە خێزانی عەمید فەرهاد دەکات

نێچیرڤان بارزانی سەرەخۆشی لە خانەوادەی عەمید فەرهاد دەکات

نێجیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان سەرەخۆشی لە خانەوادەی جێگری بەڕێوەبەری گشتیی پۆلیسی هەرێمی کوردستان دەکات و دەڵێت: "هاوسۆز و هاوخەمیانم".