گوتەبێژی كارەبای سلێمانی: رەشەبا زیانی بە 14 فیدەری کارەبا گەیاندووە

29-07-2024
ژیڤان بەکر
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ 

رەشەبا زیانی بە 14 فیدەری کارەبا گەیاندووە. گوتەبێژی وەزارەتی کارەبای سلێمانیی دەڵێت، "لە بەیانییەوە خەریکی چاککردنەوەی فیدەرەکانن و تەنیا دوو دانەیان ماون چاکبکرێنەوە.
 
رۆژی 29ی 7ی 2024، سیروان محەممەد، گوتەبێژی وەزارەتی کارەبای سلێمانی بە رووداوی گوت: "بەهۆی رەشەباوە، 14 فیدەری کارەبای نێو شاری سلێمانی زیانیان پێگەیشتووە."
 
رەشەباکەی سلێمانی لە دوێنێ شەوەوە هەڵیکردووە. بەپێی راگەیێندراوێکی بەڕێوەبەرایەتیی گشتی كارەبای سلێمانی جگە لەو 14 فیدەرەوە، زیان بە فیدەرێکی (33) کەی ڤیش گەیشتووە.
 
سیروان محەممەد، گوتەبێژی وەزارەتی کارەبای سلێمانی لەبارەی چاککردنەوەی فیدەرەکانەوە گوتی: "لە بەیانییەوە خەریکی چاککردنەوەی فیدەرەکانین و دوو دانەیان ماون چاکبکرێنەوە، کە لەنێو شارن و تیمەکانمان خەریکن ئەوانیش چاک دەکەنەوە." 
 
بەگوێرەی دوایین راگەیێندراوی وەزارەتی کارەبای هەرێمی کوردستان کە 26-06-2024 بڵاوکراوەتەوە، لەو مانگەدا خواست لەسەر کارەبا 4 هەزار و 800 مێگاوات بووە، لەکاتێکدا بەرهەمهێنان 3 هەزار و 989 مێگاواتە.
 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

نێجیرڤان بارزانی سەرەخۆشی لە خێزانی عەمید فەرهاد دەکات

نێچیرڤان بارزانی سەرەخۆشی لە خانەوادەی عەمید فەرهاد دەکات

نێجیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان سەرەخۆشی لە خانەوادەی جێگری بەڕێوەبەری گشتیی پۆلیسی هەرێمی کوردستان دەکات و دەڵێت: "هاوسۆز و هاوخەمیانم".