لە ئاگریی باکووری کوردستان 19 کەس بە رووداوی هاتووچۆ بریندار بوون

05-12-2023
ژیڤان بەکر
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ
 
لە پارێزگای ئاگریی باکووری کوردستان، رووداوێکی هاتووچۆ لە نێوان حەوت ئۆتۆمبێل روویدا و بووە هۆی بریندار بوونی 19 کەس لە سەرنشینانی ئۆتۆمبێلەکان. 
 
رووداوەکە رۆژی سێشەممە 05-12-2023، لەسەر رێگەی ئاگری – رۆژهەڵاتی کوردستان نزیک گوندی سۆربولەک روویدا. لە رووداوەکەدا سێ پاسی سەر بە شارەوانی، بارهەڵگرێک، دوو ئۆتۆمبێلی تایبەت و  ئۆتۆمبێلێکی بەڕێوەبەرایەتیی هاتووچۆ پێکیاندادا. لە ئەنجامدا، 19 سەرنشین بریندار بوون.
 
دوای رووداوەکە هێزەکانی جەندرمە، تیمی تەندروستی و پۆلیس گەیشتنە شوێنی رووداوەکە. هەر 19 بریندارەکان لە لایەن تیمەکانەوە گوازرانەوە نەخۆشخانەی "پەروەردە و لێکۆڵینەوەی ئاگری".
 
لە شوێنی رووداوەکەدا، کە کەشوهەوا تەمومژاوی بووە؛ دیمەنی پاشماوەی پێکدادانەکان بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان تۆمارکراوە، بۆیە پێدەچێت رووداوەکە لە ئەنجامی کەمبوونەوەی توانای بینین بووبێت.
 
ئاگری، یەکێکە لە شارەکانی باکووری کوردستان و تورکیا، ناوی شارەکە لە چیای ئاگری (ئارارات)ـەوە هاتووە. پارێزگای ئاگری، کەوتووەتە ناوچەی ئانادۆلیای رۆژھەڵات. رووبەری شارەکە 11 هەزار و 315 کیلۆمەتر دووجایە، ژمارەی دانیشتوانەکەی بە 528 هەزار و 744 کەس دەخەمڵێندرێت.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دوو وێنەی نارین.

دوای 19 رۆژ تەرمی نارینی هەشت ساڵان لە ئامەد دۆزرایەوە؛ باوک و برایەکی دەستگیرکراون

مورات زۆرئۆغڵو، پارێزگاری ئامەد رایگەیاند: "بەگوێرەی زانیارییە سەرەتاییەکان، نارین گورانی ونبوو، دوای کوشتنی خراوەتە ناو توورەکەیەکەوە و فڕێدراوە لێواری رووبارەکە. هەروەها بە بەرد و لق و پۆپی دار شاردبوویانەوە، بۆ ئەوەی هەر کەسێک لەوێوە تێپەڕێت، هیچ گومانێک نەکات."