ئەفسانەناسێکی کورد: خۆشەویستی لە نەورۆزدا لە رۆژی ڤالانتاین کۆنترە

14-02-2024
ژیڤان بەکر
A+ A-
هەولێر دیجیتاڵ
 
ئەفسانەناسێکی کورد دەڵێت، خۆشەویستی لە نەورۆزدا کۆنترە لە ڤالانتاین و ئاماژە بەوەش دەکات، پێشنیاز دەکرێت رۆژی 21ی نەورۆز بکرێتە رۆژی خۆشەویستیی کوردی.
 
رۆژی 14ی شوباتی 2024، پ. د. مەولوود ئیبراهیم حەسەن، ئەفسانەناس و مامۆستای زانکۆ لە نووڕۆژی تۆڕی میدیایی رووداودا لەبارەی رۆژی خۆشەویستی لە نێو کورد گوتی، "نەورۆز کۆنترە لە ڤالانتاین؛ خۆشەویستی کوردیش عەشقێکە بە نموونە دەهێندرێتەوە، لەوانە لە داستانەکانی مەم و زین و مەمی ئالان".
 
ئەو ئەفسانەناسە لەبارەی رۆژی خۆشەویستی لە نێو کورد دەڵێت، "لە کوردەواریدا دەستوورێک هەبووە لە رۆژی جەژندا. لەو رۆژەدا هەموو خەڵک چوونەتە دەرەوە، کچ و کوڕ ئازاد بوون لەوەی کەسێک هەڵبژێرن. کوڕان و کچان لەو رۆژەدا یەکیان ناسیوە و توانیویانە ژیانی هاوبەش پێکەوە بنێن".
 
دەشڵێت، "ئەحمەدی خانی لە داستانی مەم و زیندا باسی کردووە کە مەم و زین لەو رۆژەدا خۆیان دەگۆڕن. مەم و هاوڕێکەی جلی کچان و زین و دەستەخوشکەکەی جلی کوڕان دەپۆشن. ئیدی لەو رۆژەوە خۆشەویستی دەستپێدەکات. ئەمە دەستوورێک بووە ساڵانە لە نێو کورددا بەردەوام بووە. کاتێك نەورۆز هاتووە، ئەو دەستوورە لایان پیرۆز بووە".
 
 پ. د. مەولوود ئیبراهیم کە خۆی توێژینەوەیەکی لەبارەی نەورۆزەوە کردووە، ئاماژە بەوە دەکات، "نەورۆز بۆ 12 هەزار ساڵ پێش زایین دەگەڕێتەوە. هەموو مێژوونووسان کۆکن لەسەر ئەوەی نەورۆز لە داستانی تەممووز و عەشتاری سۆمەرییەوە هاتووە. 
 
 
سۆمەرییەکانیش باپیرانی کوردن. ئەو رۆژەی تەممووز لە جیهانی ژێرەوە دێتە دەرەوە، سۆمەرییەکان کردوویانەتە جەژن. ئەو جەژنە ناوی زەگمەگ بووە. زەگمەگ واتا سەری ساڵ، هەمان نەورۆزی ئێمەیە".
 
ئەو مامۆستایەی زانکۆ گوتی، "لەبەرئەوەی بۆنەکە بۆ 12 هەزار ساڵ پێش زایین دەگەڕێتەوە؛ عیشقێکی وەکو مەم و زینی لێ دروستبووە و نموونەی داستانی خۆشەویستییە لە جیهاندا. بیرۆکەکە کوردانە و خۆمانەیە. پێشنیاز دەکرێت و دەگوترێت نەورۆز زۆر شیاوە بکرێتە رۆژی خۆشەویستیی کوردی".
 
بە گوتەی ئەفسانەناسەکە، "ئەحمەدی خانی مێژوو، کولتوور، جیۆگرافیا، نەریت و خۆشەویستی هەموو تێکەڵ کردووە، داستانێکی وەکو مەم و زینی نووسیوە؛ لە پێناو فەلسەفەیەک کە فەلسەفەیەکی نەتەوەییە بۆ دروستبوونی دەوڵەتێکی کوردی. ئەحمەدی خانیش هاتووە ئەو فەلسەفەی لە رۆژی نەورۆزدا داڕشتووە، چونکە نەورۆز سەرەتای ساڵ و رۆژێکی نوێی ساڵی کوردییە".

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دوو وێنەی نارین.

دوای 19 رۆژ تەرمی نارینی هەشت ساڵان لە ئامەد دۆزرایەوە؛ باوک و برایەکی دەستگیرکراون

مورات زۆرئۆغڵو، پارێزگاری ئامەد رایگەیاند: "بەگوێرەی زانیارییە سەرەتاییەکان، نارین گورانی ونبوو، دوای کوشتنی خراوەتە ناو توورەکەیەکەوە و فڕێدراوە لێواری رووبارەکە. هەروەها بە بەرد و لق و پۆپی دار شاردبوویانەوە، بۆ ئەوەی هەر کەسێک لەوێوە تێپەڕێت، هیچ گومانێک نەکات."