کەشناسیی هەرێمی کوردستان: لە ناوچە شاخاوییەکانی چەند ناوچەیەک باران دەبارێت

14-05-2024
ژیڤان بەکر
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

کەشناسیی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، سبەی ئاسمان لەنێوان پەڵەهەور و نیمچەهەور دەبێت، لە هەندێک ناوچە هەورى تەواوە. ئەمڕۆ ئەگەری نمەباران لە هەندێک ناوچە هەیە. کەشناسێکیش دەڵێت، "سبەی و دوو سبەی پلەی گەرما 2 تاوەکو 3 پلە بەرز دەبێتەوە."
 
رۆژی سێشەممە 14-05-2024 بەشی پێشبینیی کەشوهەوا لە وەزارەتی گواستنەوەی هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ ئەگەری نمەباران لە هەندێک ناوچە هەیە. پێشبینیشی کردووە، لە ناوچە شاخاوییەکانى هەولێر، راپەڕین و دهۆک، رێژەی دابارین زیاتر بێت و لە هەندێ کات هەورە تریشقەى لەگەڵ دەبێت.
 
ئەمڕۆ سێشەممە شاڵاو هیدایەت، شارەزای کەشناسی بە رووداوی گوت، "پێشبینی دەکرێت ئەمڕۆ بەهۆی پاڵەپەستۆی دەریای نێوەڕاست، ناوچەکانی سنووری پارێزگای هەولێر، بادینان و ئیدارەی راپەڕین نیمچەهەور بێت. ئەگەری تاوەباران و هەورەبرووسکە لە هەندێک ناوچەی دیکە لە کاتەکانی نیوەڕۆ و دوانیوەڕۆ هەیە؛ تاوەکو کاتەکانی ئێوارە بەردەوام دەبێت و دواتر کاریگەریی نامێنێت."
 
بە گوتەی ئەو کەشناسە، سبەی و دووسبەی پلەی گەرما 2 تاوەکو 3 پلە بەرز دەبێتەوە.
 
کەشناسی دۆخی کەشوهەوای رۆژی چوارشەممەشی بڵاوکردووەتەوە و رایگەیاندووە، ئاسمان لەنێوان پەڵەهەور و نیمچەهەور دەبێت لە هەندێک ناوچە هەورى تەواو دەبێت، بەتایبەتى لە ناوچە شاخاوییەکان.
 
بەگوێرەی کەشناسیی هەرێمی کوردستان، بەراورد بە ئەمڕۆ، سبەی پلەی گەرما 1 بۆ 2 پلەی سیلیزی بەرز دەبێتەوە و بەم شێوەیەی خوارەوە دەبێت:
 
هەولێر: 28
سلێمانى: 25
دهۆک: 27
زاخۆ: 28 
هەڵەبجە : 24
کەرکوک: 33
سۆران: 26
حاجی ئۆمەران: 19
گەرمیان: 34
 
کەشناسیی هەرێمی کوردستان، بارانى 12 کاژێری رابردووى هەندێک ناوچەى هەرێمی کوردستانی، بەم شێوەیەی خوارەوە راگەیاندووە:
 
هەولێر دڵۆپ دڵۆپ باریوە
پیرمام دڵۆپ دڵۆپ باریوە
سلێمانى: 2.3 ملـلیمەتر
چەمچەماڵ 1.5 ملـلیمەتر
ئاکرێ 0.6 ملـلیمەتر
ئامێدى 0.2 ملـلیمەتر
بازیان 2.8 ملـلیمەتر
هەڵەبجە 1.4 ملـلیمەتر
هەڵشۆ 0.2 ملـلیمەتر
مەیدان 0.2 ملـلیمەتر
سۆران 0.8 ملـلیمەتر
پێنجوێن 2.2 ملـلیمەتر
ماوەت 11.2 ملـلیمەتر
مێرگەسور 1.4 ملـلیمەتر
سیدەکان 0.8 ملـلیمەتر
خانەقین 0.2 ملـلیمەتر
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

نێجیرڤان بارزانی سەرەخۆشی لە خێزانی عەمید فەرهاد دەکات

نێچیرڤان بارزانی سەرەخۆشی لە خانەوادەی عەمید فەرهاد دەکات

نێجیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان سەرەخۆشی لە خانەوادەی جێگری بەڕێوەبەری گشتیی پۆلیسی هەرێمی کوردستان دەکات و دەڵێت: "هاوسۆز و هاوخەمیانم".