به‌ڕێوه‌به‌ری نەوت و کانزاکانی هه‌ولێر: نرخی هەموو جۆرەکانی بەنزین 50 دینار دابەزی

8 کاژێر له‌مه‌وپێش
ژیڤان بەکر
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

بەڕێوەبەری نەوت و کانزاکانی هەولێر رایگەیاند، نرخی هەموو جۆرەکانی بەنزین لە هەولێر 50 دینار دابەزی. هۆکارەکەشی بۆ زۆریی بەنزین دەگەڕێنێتەوە.
 
رۆژی چوارشەممە، 25ـ-12- 2024، ئاری كاكه‌شین، بەڕێوەبەری نەوت و کانزاکانی هەولێر بە رووداوی گوت: "نرخی به‌نزین له‌ ھه‌رێمی كوردستان روو لە دابەزینە‌، ئه‌مه‌ش بەهۆی ئەوەی حكومه‌تی ھه‌رێمی كوردستان ئاسانكاریی بۆ بازرگانان ده‌كات بۆ هاورده‌كردنی به‌نزین".
 
بەگوتەی بەڕێوەبەری نەوت و کانزاکانی هەولێر، به‌نزینی حكومه‌ت زۆر به‌ڕێكوپێكی دابه‌ش ده‌كرێت و رێگه‌ش به‌قۆرخكاری ناده‌ن؛ "ئەمەش بووه‌ته‌ ھۆكاری دابه‌زینی نرخی به‌نزین".
 
ئاری کاکەشین گوتی: "چاوه‌ڕێ ده‌كرێت له‌ داھاتوودا نرخی به‌نزین زیاتر دابەزێت".
 
رۆژی 20ـی ئەم مانگە نرخی بەنزینی نۆرماڵ 50 دینار دابەزی، بەمەش لە ماوەی پێنج رۆژدا نرخی یەک لیتر بەنزینی نۆرماڵ 100 دینار دابەزیوە.
 
رۆژی 22-8-2024، لە هەولێر نرخی بەنزینی نۆرماڵ بەرزبووەوە و  یەک لیتر بووە 925 دینار، لەکاتێکدا پێشتر 820 دینار بوو؛ رۆژێک پێش ئەوە لە سلێمانیش گەیشتە هەمان نرخ.
 
سەرەتای مانگی چواری ئەم ساڵ، لیترێک بەنزینی نۆرماڵ لە هەرێمی کوردستان بە 775 دینار بوو.
 
لە هەرێمی کوردستان جگە لە بەنزینی نۆرماڵ کە زۆرترین خواستی لەسەرە، بەنزینی موحەسەن و سووپەریش هەیە کە نرخی لیترێکی لە نێوان 950 بۆ هەزار و 500 دینارە.
 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

بەگوێرەى نووسراوەکە ئەو شەش کەسە ئاگادارکراونەتەوە، ئەگەر لە داهاتوودا ئەو کارە دووبارەبکەنەوە، رێوشوێنى یاسایى لە دژیان دەگیرێتەبەر.

لە کەرکووک شەش کارمەندی کورد بەهۆی پۆستێکی فەیسبووک سزادەدرێن

شەش کارمەندى کوردى کۆمپانیاى گازى باکوور لە کەرکووک بەتۆمەتى ئەوەى لایکیان لە پەیجێکى تۆڕى کۆمەڵایەتیى فەیسبووک کردووە، سزاى ئاگادارکردنەوە دەدرێن.