کامیلی حاجی عەلی بە رابەری بزووتنەوەی پەیوەندیی ئیسلامی هەڵبژێردرا

18-03-2024
ژیڤان بەکر
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ 

کۆنگرەی بزووتنەوەی پەیوەندیی ئیسلامیی کوردستان کۆتاییهات و ئەنجامەکەی لەلایەن کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراقەوە پەسندکرا.
 
رۆژی دووشەممە، 18ی 3ی 2024، دوای تەواوبوونی کۆنگرەکەیان، بزووتنەوەی پەیوەندیی ئیسلامیی کوردستان، لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەڤانیدا، دەرەنجامی کۆنگرەی خۆی لە هەولێر راگەیاند؛ کامیلی حاجی عەلی بە رابەری بزووتنەوەکە هەڵبژێردرا.
 
کۆنگرەکە کاژێر 11:00ی بەیانیی 16ی ئاداری 2024، بە بەشداری نزیکەی لە 1100 ئەندام لە تەلاری هونەری شاری سلێمانی، لەژێر چاودێریی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراقدا دەستی بە کارەکانی کرد و هەر ئەمڕۆ لەلایەن کۆمیسیۆن ئاگادارکرانەوە کە کۆنگرەکەیان پەسندکرا.
 
لە کۆنگرە رۆژنامەڤانییەکەدا، بزووتنەوەکە رایگەیاند: "کامیلی عەلی عەزیز بە رابەری بزووتنەوەی پەیوەندیی ئیسلامیی کوردستان هەڵبژێردرا. خوێندنەوە بۆ بڕگە و بەرنامەکانی کۆنگرە کرا و بە زۆرینەی دەنگ پەسندکرا. لە کۆتا بڕگەی کۆنگرەدا، هەڵبژاردن بۆ ئەندامی سەرکردایەتی بەشێوەی نهێنی بەپێی پەیڕەوی بزووتنەوەکە کرا و 34 کەس وەک ئەندامی سەرکردایەتیی بزووتنەوەی پەیوەندیی ئیسلامیی کوردستان دەستنیشان کران."
 
کۆنگرەی بزووتنەوەی پەیوەندیی ئیسلامیی کوردستان داکۆکی لەو خاڵانەی خوارەوە دەکات:
 
1. پاراستنی بنەماکانی ئیسلام و یەکڕیزیی ئیسلامدۆستانی کوردستان.
2. پاراستنی ئاسایشی نیشتمانی کوردستان.
3. رەتکردنەوەی هەموو ئەو یاسا و رێسایانەی کە دژی ئیسلام و یەکڕیزیی کۆمەڵایەتیی خەڵکی کوردستانن.
4. بزووتنەوەی پەیوەندیی ئیسلامیی کوردستان هاوئاهەنگ دەبێت لەسەر هاوخەباتی و پاراستنی قەوارەی هەرێمی کوردستان.
5. بزووتنەوەی پەیوەندیی ئیسلامیی کوردستان داکۆکی دەکات لەسەر بنەماکانی دەستووری عێراق کە مافی نەتەوەیی و نیشتمانییەکانی هەرێمی کوردستان پارێزراو دەکات.
6. بزووتنەوەی پەیوەندیی ئیسلامیی کوردستان لەگەڵ هەموو هەنگاوێک لەپێناو بەرژەوەندیی گشتی خەڵکی کوردستاندا بێت.
7. کۆنگرە بەشداریکردنی بزووتنەوەی پەیوەندیی ئیسلامیی کوردستان بۆ پەرلەمانی کوردستان جەختی لێ کراوەتەوە و ئامادەسازییەکانی دەستپێکردووە. 
 
لەبارەی بەشداریکردنی بزووتنەوەی پەیوەندیی ئیسلامیی کوردستان لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستاندا، رایانگەیاند، ئەوان ئامادەکارییەکانی خۆیان دەکەن. وەک بزووتنەوەی پەیوەندیی ئیسلامیی کوردستان خوازیارن "هەموو حیزب و لایەنەکان لە پرۆسەی هەڵبژاردنی سیاسیی عێراق بەشدار ببن و یەکڕیز و تەبا بن." 
 
بزووتنەوەی پەیوەندیی ئیسلامیی کوردستان زۆرینەیان پێشتر لە بزووتنەوەی ئیسلامیی کوردستان کاریان کردووە و لە دوایین کۆنگرەی حیزبەکەدا جیابوونەوە.
 
3ـی ئۆکتۆبەری 2023 کۆنگرەی بزووتنەوەی ئیسلامیی کوردستان بەڕێوەچوو؛ عیرفان عەبدولعەزیز بە فەرمی بە رابەر هەڵبژێردرایەوە و کامیل حاجی عەلی و کۆمەڵێک لە بەرپرسانی دیکەی حیزبەکە کۆنگرەکەیان بایکۆت کرد و دواتر رایانگەیاند، لەژێر ناوی حیزبێکی نوێدا بەناوی "بزووتنەوەی پەیوەندیی ئیسلامی" کار دەکەن.
 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دوو وێنەی نارین.

دوای 19 رۆژ تەرمی نارینی هەشت ساڵان لە ئامەد دۆزرایەوە؛ باوک و برایەکی دەستگیرکراون

مورات زۆرئۆغڵو، پارێزگاری ئامەد رایگەیاند: "بەگوێرەی زانیارییە سەرەتاییەکان، نارین گورانی ونبوو، دوای کوشتنی خراوەتە ناو توورەکەیەکەوە و فڕێدراوە لێواری رووبارەکە. هەروەها بە بەرد و لق و پۆپی دار شاردبوویانەوە، بۆ ئەوەی هەر کەسێک لەوێوە تێپەڕێت، هیچ گومانێک نەکات."